بەپەلە.. کاروانێکى دیکەى هاوکاریى ئەڵمانیا گەیشتە دەست پێشمەرگە
07:15 - 09/01/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی سوپای ئەلمانیا گەیشتە دەست هێزی پێشمەرگە.
وەزارەتى پێشمەرگە راشیگەیاندووە، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، عمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە لایەن کۆڵۆنێل تۆماس ریتەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی کرا.
ئەوەشى راگەیاندووە، ئەو هاوکاری و پێداویستیانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش دەکرێن.