98وتار

دادگای فیدراڵی و موچە

4/30/2024 8:29:00 AM
هاوڕێ تۆفیق

ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی

 دادگای فیدراڵی دادگایەکی دەستوریی باڵایە ،کارەکانی لەرووی قانونیەوە ڕێکخراوە بەسێ بابەتی قانونی سەرەکی ئەوانیش( قانونی هەموارکراوی دادگای فیدراڵی، قانونی دادبینی مەدەنی، پەیرەوی ناوخۆ) کە ئەمانە سەرچاوەن بۆ چۆنێتی دادبینی و رەوشی دادوەریکردن و دەرکردنی فەرمانسالاریی و بریاری لێکدانەوەو هتد. کاتێک دادگا بریارێک دەردەکات هیچ داودەزگاو کەسێکی سروشتی و مەعنەوی مافیان نیە داوای روونکردنەوە و تەفسیرکردن لە دادگا داوا بکەن. سەرۆک کۆمار، وەزیر، یان ئەندام پەرلەمان ،مافی داواکردنی روونکردنەوەی بریاری دادگایان نیە. بریاری دادگای فیدراڵی بۆ موچە دوورو درێژ و هەمەلایەنەو فراوان و گشتگیرە. وردەکاری جێبەجێکردنی بریارەکە لەدەسەڵات و پسپۆری حکومەتە کە خۆی ئەبینێتەوە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ. ئەتوانین بڵێین زۆربەی کێشەکان بەهۆی بریاری دادگاوە چارەسەر بوون . تەنها برگەی نشینکردنی موچە( تەوتین). ماوە. لە بریارەکەی دادگادا  بانکی حکومەتی ناوەندی هەڵبژاردوە، بەڵام  هەرێم پێداگیرە لەسەر سیستەمی ئەژماری من، ئەمە لە کاتێکدا لە ناواخن و تانوپۆی بریاری دادگا دەرگایەکی بچوکی تیادا کراوەتەوە کە پەیوەستە بە بانکی مەرکەزییەوە .چونکە ڕێنمایی نشینکردنی موچە (تەوتین) لە پسپۆری بانکی مەرکەزییە ،نەک وەزارەتی دارایی . ئەوەی ئامانجی ئەم کورتە روونکردنەوەیە. دادگا یەکجار قسەدەکات و کۆتاییە، بەڵام بە گوێرەی پەیرەی ناوخۆ پاشگەزبونەوە هەیە(العدول عن  القرار). بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت داوایەک بکرێت کە یەکێتی بابەتی
 تیابێت . ئەمەیان ئەگەری دەرکردنی بریاری هەیە، چونکە نەریتی دادگای دەستوری لە عێراقدا لەسەر پێشینەی بریار ( السابقة القضائية) جێگیر نەبوە، بەڵکو بۆ هەر داوایەک بریاری خۆی دەردەکات کە دژ بە پێشینەی دادوەرییە. بۆ نمونە قانونی کۆکردنەوەی داهاتی شارەوانیەکان مادەیەکی تیابووکە  تایبەتبوو بە قەدەغەکردنی بازرگانیکردن و هێنان و بردنی خواردنەوە کهولییەکان، لەدادگای فیدراڵی دادوا تۆمارکرا کە ئەو مادەیە دژ بە دەستورە ،بەڵام دادگای فیدراڵی داواکەی رەتکردەوەو مادەی قانونەکەی بەراستزانی، ئێستا جارێکی تر چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئێزدیی و مەسیحی سکاڵایان کردوەو لە ناوەراستی مانگی ئادار دادگا دادبینی دەکات.

هاوڕێ تۆفیق
راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن