12وتار

سینوار لە دوادیمەنی بەرگری دا !

10/24/2024 2:04:00 PM
کاردۆ محەمەد

لە سەردەمێکی گۆراو دا دەژیین ،نکوڵی ناکرێ ،لە پێشکەوتن داتەکنەلۆژیای زیرەک ، شۆڕشی خولقاندوە . لە بەرانبەردا تۆزقالێک لە شەڕانگێزی و بەریەریەتی مرۆڤ بۆ ئارەزوی خۆسەپاندن و بەرژەوەندییە ئابورییەکانی بە داگیرکردنی گەلان و کۆنترۆکردنی مرۆڤی بەکەنالی جیاواز کەم نەکردۆتەوە . گەلان و کۆمەڵگاکان، لەپێناوی رزگاری و ئازدی و بەرگری لەمافی مرۆڤ بەنەریتەکانی و شێوازی خەباتی چەکداری و توندتیژی شەرێکی نا هاوسەنگ بەرپا دەکەن. ناتوانێ بە ئامانجە رەواکانی بگات . ئەزموونی گەلانی ئازدیخواز بۆمان دەسەلمێنێ . ئەگەر پاساوی هەبوونی رژئمە سەرکوتکەرو دیکتاتۆرو فاشیستەکان پردەکانی گفت و گۆ بۆ چارەسەری کێشەکان ، دەروخێنن ..یاخی بوون پر لە توندو تیژی دەخولقێنێ . هەر دەبێ شێوازەکە لاوەکی بێ و لە خزمەت خەباتی جەماوەری گەلان و هێزە مەدەنییەکەی دابێت . گەلانی خاوەن پرسی ڕەوا ئاسۆی سەرکەوتنی بە بەدیهێنانی دادپەروەری وسیستەمی حوكمرانى دیموکراسی لە خەباتی جەماوەری مەدەنی و شەقام دا دیارو ڕوونە. ئیرادە لە شکان نەهاتووە کەی و دوا جولەی دارەکەی دەستی سینوار. پشتڕاستی بۆ چونەکەمان دەکاتەوە .. لە رۆی ٧ ئۆکتۆبەر کاتێ حه ماس بەسەرکردایەتی یەحيا سنوار پەلاماری ئیسرائیلدا شەرێکی نابەرانبەری داگیرساند ا .هەرئەو رۆژە سەبارەت بەروداوەکە سەرە قەلەمێکی وام نوسی .( ئەمڕۆ تەماشا ی بەرنامەکی (bbcفارسی )م دەکرد. گرتەیەکی ڤیدۆیی خامنەئی پیشاندا دەڵێ ئەو چیرۆکە م بۆ نیلسۆن ماندێلا گێڕایەوە کە ئیمام خومێینی ،نەک بەچەک، بەڵکو بەجەستە هانی هاتنە مەیدانی خەلکی دا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا . بێگومان باشوری ئەفریقا لەشێوازی خەبات دا هەر ئەورێگایە گرت و سەرکەوت .پێم وانیە ڕێگایی توند و تیژی هیچ بەرهەمێکی بۆ گەلان هەبێت .زۆریش تاقیکراوەتەوە دەولەتە تیرۆرست و فاشیستەکان زۆر سود لەو رێگایە بۆ سەرکەوتکردنی گەلان دەبینین. بەشێکی جولانی ئەو هێزانە ئەوەندە پەیوەندی بە جێ بەجێکردنی مەرامی نێودەولەتی و هەرێمی هەیە. بەیوەندی بە گەلان و گەلی فەلەستینەوە نیە) گەلێک مافی ڕەوای بڕیاردانی لە چارەنووسی هەیە. پرسەکەی ڕەوایە ئەوانەی لەپێناوی دەجەنگن . هەر رێگایان گرتبێتەبەر. رەوایەتی پرسی گەلی فەلەستین پوچەڵ ناکاتەوە . کاتێ لەدوا دیمەنی بینینی ساتی ژیانی سنوار.خوێن لە جەستەی دەچۆڕێ! بەوەشاندنی دارەکەی بەردەستی ، وەکو هێمایەک بۆ ئیرادەی بەرگری چی بە دنیا و گەلەکەی دەلێت . مرۆڤ کە خاوەنی رێگاو بڕوایەک بێت، ئەندازیاری نەخشەیەک بێت. دەبێ تا دوا هەناسە بەرگریکار بئ. ئیرادە و شکۆی لە بەرپرسیارەتی دا لەدەست نەدا . بەهەموو ناکۆکیەکانماوە لەمێژووی گەلانی چەوساوە گەلێ سەرکردە ژیانیان وا بەجێ هێشت. دوا جوڵەی سينوار ڕەنگە لەخەیال و فلیم و داستانەکانی مرۆڤایەتی بەیادی کەس نەهاتبێ!.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن