39وتار

هەڵوێست لەپێناوی گێڕانەوەی ئومێدو متمانە!

3/13/2024 10:55:00 AM
کاردۆ محەمەد

گۆران؛ بەهۆی گەلێ هۆکاری  دەرەکی و ناوخۆیی  لەدۆخێکدایە کەس ئیرەیی پێ نابا . دامەزراندن و  پرۆژەکانی بۆ  چاکسازی و ئالوگۆر لە دەسەڵاتێک  کە بە  سیاسەتەکانی رۆژ بەرۆژ گەلەکەمان بەرەو دۆخی خراپترو خراپتر   دەبا .بەتایبەت ئەو دابەشبونەی درێژکراوەی هەرێمی و ناوخۆیی رێگری بنەڕەتی نیشتمانسازی وچاکسازی دەکات . پڕۆژەکەی گۆران داهێنان و شانازی لە نەریتی سیاسی ناوچەکە داهێنا .  لەبەرامبەردا هەر چی بە پاساو  بەناوی جیاجیا لەگۆران جیابۆتەوە ، جگە لەپەرش و بڵاویی  وتنەوەی  دروشمی بێ کردار دارێکیان لەسەر بەرد دانەناوە. یاکۆپی پرۆژەکانیان کردۆتەوە. بەبئ ئەوەی لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش هاوولاتیان و گەلەکەمان  بتوانن لە چوارچێوەیەکی هاوبەش لەسەرپرۆژەیەک کۆک بن .
 لە ئەزموونی وڵاتان و خۆمان دا دابەشبون و پەرت و بڵاوی هێزی نارازیی بە بەرژەوەندی مانەوەو  بەهێزکردنی دەسەلات بووە گۆرانکاری بۆ خەلک نەکردوە بۆیە بەڕاستیی و راشکاوی بڕوام وایە  گۆڕان بەگەڕانەوەی بۆ بەرەی خەلک لەو تاقیکردنەوەی بەردەمی کەهەڵبژاردنە.ئەویش بە  رەخنەلە خۆگرتن   کە نەیتوانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەبە بەشداریکردنی دەسەڵات کە  بەڵێنی بە خەلکی کوردستان دابوو بیکات. 
 خەلکی کوردستان  پیشتیوانی لە هێزێک کەلەبەرەنگاری ئەودەسەڵاتە تاقی کراوەتەوە بکات .ئومێد بەخشترە لە تاقیکردنەوەی کۆپیەکانی یا   لقە لاوازەکانی کە لەو جیابونەتەوە.بەو مەرجەی بەڕاشکاوی بگەڕێتەوە بۆ ناسنامەو پڕۆژەی لەپێناوی دامەزرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن