45وتار

کورد سیاسەت دەکات ؟

9/17/2023 3:52:00 PM
کاردۆ محەمەد

رەوشی هەرێم خراپەو لەگەمارۆدان و قەیرانی خکێنەر دا یە هۆکاری بنەرەتی شێوازی کارکردن وبەرێوبردنەیەتی لە دەرەوەی سیاسەتدایە.

 

سیاسەت؛ بەمانا سادە باوەکەی نا، کە بەفرت و فێڵ و بازارگانی کردن ناسراوە، سیاسەت بە مانای رێکخستن وهونەری بەڕێوبردن لەرێی دامەزراوەی رەواپێدراو بە یاسا کارکردن.

 

سیاسەت لەکوردستان هەتا هەنووکە  لەبازنەی بەرێوەبردنی گوند دەرنەجووە، لەسەربنەمای پەیوەندی تری خێزانی و کۆمەلایتی بەرێوە دەچێت. ناکاتە مانای سیاسەت کەلە  شارەوە سەرچاوەی گرتووە،.لەبەر ئەوەی شارجوگرافیایەکی دیاریکراوە، لەژیانی گشتیدا کارکردن وبەڕێوبردن لەسەر بنەمای هاولاتیبوونە، ماف و ئەرک یاسا رێژی بۆ کراوە.

 

لەکوردستان پەیڕەوی سیاسەت ناکرێت. دوای راپەرین، لەیەکەم هەڵبژاردن دا  مادام میتران لە پەرلەمانی کورستان  ووتی: بە ئەنجام دانی هەڵبژاردن و بەردەوامی دان رێیەکتان گرتووە،لەمەودوا  بەتەنها نین، دنیا پشتیوانتان دەکات. 

 

رێگای دیموکراسیتان هەڵبژاردوە. دۆستەکان،رێیان نیشانیان داین و پیشتیوانی بئ درێخیان کردین و دەرفەتیان پێداین ، ئاخر کارەساتە !میللەتێک تێکۆشانی قوربانی دانی لەپێناوی  سەربەخۆیی  وئازادی دا  دابێت  خاڵی بەهێزی پاراستنی ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ بێت، دەزگای بۆ وەلامی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لەمەڕ ئازادی بیروا ورەخنەو سەرنجەکانی هەبێت. دامەزراوەیەکی نیشتمانی و یاسای بۆ دان وستاندن نەبێت. کەپرسە چارەنوسازەکانی میللەتەکەی لەسەرخستنی دانو ستان و دبلۆماسیەتی کارا بێت. 

 

خەونی لەمێژینەی هاوڵاتانی کوردستان حكومرانى خۆماڵی بووە، کەچی لەخزمەت بازرگان و سەرمایەدارانی سیاسی و کەرتی تایبەت دابیت, لەدۆخێکی بێ سەروبەریەکی ئاڵۆزداین ،ئەگەرپێ رابگەن! باشترین بژارە لەهەموو ئاستەکاندا بە خۆداچونەوەی هەموانە ! دوای ئەو هەموو ساتمەیە ،هەرچەندئەستەمەوگەشبین نیم .بوەستن  وسیاسەت بە مانا راستەقینەکەی بکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن