892 کوردستان

نەوەی نوێ بە پێنج ملیۆن دینار غەرامە كرا

10:03 - 23/10/2024

زەمەن - کوردستانی

بەهۆی پێشێلکاری لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن نەوەی نوێ بە پێنج ملیۆن دینار غەرامەکرا.

نەوەی نوێ بەهۆی ئەوەی پابەند نەبووە بە راگرتنی بانگەشە لەدوای کۆتاییهاتنی وادەکەی و لەرێگەی کەناڵی NRTیەوە بانگەشەی کردووە، بە بڕی پێنج ملیۆن دینار لەلایەن کۆمسیۆنەوە غەرامەکرا.

جگە لە نەوەی نوێ، رامی نوری سیاوەش كە كاندید بووە بۆ كورسی كۆتای مەسیحی لە پارێزگای هەولێر بە بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە كراوە، لەبەرئەوەی دوای کۆتاییهاتنی بانگەشە پابەنم نەبووە و بانگەشەی کردووە.


هەروەها دکتۆرە باخان ئازاد كە كاندیدی پارتی بووە لە بازنەی هەڵەبجە،  ئەویش بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامەی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی بەردەوامبووە لە بانگەشەکردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن