1190 ئابوری

نرخى تمەن هێندەیتر دابەزى

07:59 - 23/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئەمشەو نرخى تمەن بەرارود بە بەیانى هێندەیتر دابەزى، ئێستا لە گروپاتى تێلەگرام 100 دۆلار بەرامبەر شەش ملیۆن و 860 هەزار تمەنە.

 

ئەم دابەزینەى نرخى تمەن هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر ئێران، لەبەرئەوەى ئیسرائیل رایگەیاندووە کە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و لەچەند شەوى داهاتوودا هێرشەکە ئەنجامدەدەن.

 

مامەڵەکارانى دراو پێشبینى دەکەن، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەسەر ئێران، نرخى تمەن زیاتر دابەزێت و نرخى 100 دۆلار بگاتە سەروو حەوت ملیۆن تمەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن