373وتار

گۆران؛ لەنێوان ئاستنەنگ و هیوا!

7/24/2020 10:21:00 AM
کاردۆ محەمەد

بەر لە گۆران، نارەزای بە شێوەی ڕەوت و گروپی جیاجیا ،دژ بە گەندەڵی و قۆرخکاری هەبو،گلەیی گازاندەی  خەڵک  ناوحبەکانیشی تەنی بۆوە ،کەخۆی لەرەوتی کۆنەپارێزی و نوێبونەوە دەنواند.گوران بە شێوازێکی سەردەمیانە ،خەباتی سیاسی لەفورمێکی دورلە نەریتخوازی لەدەوری بەرنامەیەک کۆکردەوە.کەلەگەڵ خواستی رەوای خەڵکی کوردستان دەهاتەوە .  بە پرۆژە و  ئەلتەرناتیڤ و ستراتیژیی نوێ خۆی راگەیاندو پشتی بەدەنگی هاوڵاتی بەست، هێزێکی سیاسی گەورەی دروست کرد.درزی خستە دیواری کۆنکرێتی قۆرخکاری هەردوحزبی خاوەن چەک و پارە. 

متمانەو پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی بۆ گۆرانکاری ریشەی وەرگرت.  دوای چەند قۆناغێک لە کاری سیاسی  و جەەماوەری و پەرلەمانی  دا. وەختیەتی    هەڵسەنگاندن بۆ ئالنگاریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی بکرێت. لە ناوەوەدا میراتی دابەشکاری تەقلیدی مێژویی هەردوو ڕەوتی ناوجولانەوەی کوردایەتی مەرەدێکی چارەسەرنەکراوە، ئاستەنگی گەورەیە  لە چەسپاندنی بنەماکانی سیاسەتی نیشتیمانی ، کاریگەریان بەرایەڵەی جیاجیا لە ناو سەرجەم ڕەوتەکانی دەرەوەی خۆیان هەیە.بەدروستکردنی ململانێ وناکۆکی و ئاستەنگ لەپیادە کردنی سیاسەتی سەربەخویی  نیشتیمانی یەکگرتو دا.ئینجا پێشکەوتنی تۆری سوشیال میدیاونەمانی متمانە بە نوخبەی سیاسی، کاڵبونەوەی پابەندی ئایدلۆژیا لە هێنانە ئارای داد و نەهێشتنی ستەم.  ڕەوتە گەلیەکان لە ژێر کاریگەری سۆزپەرچەکرداری رەمەکیانە.بەدروشمی رەنگاورەنگ خەڵکیان ماندو کرد.. لەرێی پەیرەوکردنی رێسای( جولانەوە هەموو شتێکە ،ئامانج هیچ نییە) .خەڵکیانسازداو؛بەدروشمی بریقەدارتوانیان جەماوەر و خەڵکیان بێ ئاکام و نائومێد کرد. 

ئیزدیواجیەتیان لە کاری سیاسی کردە سیاسەتی رۆژ.، شێوازەکانی خەباتی جەماوەریان تێکەڵکرد خۆیانیەکلانەکردەوە ،،کام رێباز شارێگای رزگارییە. ، بەمەش زیانێکی گەورەیان بە جوڵانەوەیەکی جەماوەری مەدەنی ناتوندو تیژی گەیانددژ بە نەیاران ، بەڵام لەرەفتاڕهاوشێوە..ئەمەش   ستەمکارانی بەهێزکرد،  هیوای بەشێوازی کاری جەماوەری  لاوازکرد.کە هێزە بنەرەتیەکەی هاوڵاتی و دەنگ و پرۆسەی هەڵبژاردن وشەقامە.. مێژوی خەباتی گەلی خۆمان دنیا،ڕێگای توندوتیژیان تاقیکردۆتەوە بەدڵنییاییەوە ،چاوەڕوانی لەوانە ناکرێـت کە بەخوێن هاتوون بە سندوقی دەنگدان بڕۆن. چەخت لەوە دەکەمەوە خۆپیشاندان و دەنگی دلێری پەرلەمانتارانی کوردستانی باکور ،قارەمانی زیندانییەکانیان لەژێر ئەشکەنجەدا   بۆ ماف و ئازادی، هێزێکی لەشکان نەهاتووە، بە بەراورد بە شێوازی توندو تیژی کە چەندین قورسایی لابەلا دەخاتە سەر شانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان .  لەبەر ئەوە جیهانی پرلە قەیرانی گورانکاری  سەرمایەداری و ململانێکانی بۆ هێزو سەرماییە  خوێندنەوەیی راست ودروستی تری  دەوێت . چونکەلەجیهانی ئەمرۆ دا،سیستەمی نێو دەوڵەتی وهاوسەنگی هێز، رۆڵیان لەیە کلاکەرەوەی چارەنوسی گەلانی ناوچەکە، ئەەر نەڵێم کاربڕ زۆر کەمتر نیە..ئالنگارییەکان کەمنین..بۆیە لەژینگە وکشێکی سیاسی  دا تاهەنوکە.  دەستورێکی دیموکراتی و دادگا سەربەخۆت نەبێـت . وڵات بە دامەزراوی نەکرابێت . تاریکاندن سیمای دیاری بڕیاری سیاسی بێت . حزب دراو و هێزی چەکداری لەدەست بێت .بریاردان لە بەشداری کردن و رێکەوتن لە پێناوی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و چاکسازی بنەڕەتی سەرکێشیەکی گەورەیە. بەتایبەت بۆ بزوتنەوەیەک هەڵقوڵاوی هەلومەرجێکی نوێ و ڕەوتێکی دوور لە تەقلیدیەت بێت . هەڵوێستەکە بۆ خەڵک ئاسان نییە،  لەبەرانبەر ئەزمونی سی ساڵەی حکومرانی لەزەوتکردنی  ماف وگەچراندنی شکۆی هاوڵاتیدا   پەسەندی بکات و.هیوای پێ ببەخشێ و ئاڵوگۆڕی بۆ  بسازێنێ. پاراستنی متمانەی خەڵک بۆ هێزێکی، وەکو گۆران  پرسێکی چارەنوسییە ژیانییە..لەبەر ئەوەئەرکیەتی لەسەربنەمای دەستورەکەیلە  وێسگەیەکی گرنگی ژیانی رێکخراوی  دامەزراوەکانی رێکبخاتەوە، دارشنەوەی کایەکانی رێکخراوی و سیاسی ودبلۆماسی  بکات  .  لە کەشی زاڵی نائومێدی و تا رادەی نەفرەت لەشوناس کردنی خودونەتەوە، وەک پەرچەکرداری  لبێ ئاکامی خەبات و قوربانیان . 

کە ئاسانترین چەکی ستەمکارانە بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتی داسەپاویان، باری نالەبار لە گۆڕان دەخوازێت بە پرانسیە سەرەتایەکانی  کەبنیادی خۆی لەسەردامەزراو لەڕەفتارو هەڵوێستی نوێنەرەکانی رەگبداتەوەو بیسەلمێنن  کە ستراتیژێکی نەگۆڕو چەسپاویان بۆ ئامانچە باڵاکانی خەڵکی کوردستان هەیە.گۆران، وەک هێزێکی سیاسی خاوەن متمانە ونیشتمانی  . لێکدانەوەو خوێندنەوەی  لە ئاستی دەولی و هەرێمی و ناوخۆدابۆهەلومەرجەکە هەبوە.لەسەرزەمینەی گۆڕانکاری و هاوسەنگی هێزو پرسی کورد بۆ ئامانجەباڵاکانی  سیاسەت و شێوازی کاری خۆی دیاریکردوە. .سەختی ڕێگاو ئالنگاریەکان ڕادەستی بێهیوایمان ناکات .  لەهەر پێگەیەک بین، دەستبەرداری پرۆژەی چاکسازی ریشەیی و خواستی جەماوەر نابین  ،وەکو ئەستێری هیوا بۆ خەڵکی کورددستان بەردەوامین و دەمێنینەوە ! .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن