هاوارێك بۆ بڕیاربه‌ده‌ستانی گۆران تكایه بەو بڕیارە هەڵەیەتاندا بچنەوە!
10/6/2022 12:00:00 PM
سیروان رەشید
بەرێزان:
ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان
ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان
بزوتنەوەی گۆڕان له دروستبونیه‌وه تائێستا ملی بۆ نه‌ریتی خراپی درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانی نه‌داوه، كه به‌واتای درێژكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-یشه.
له‌مانگی رابردودا به‌رێزان (مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی) بڕیاریانداوه له‌سه‌ر كۆی پرسه ناوخۆی و عێراقیه‌كان رێكبكه‌ون و، درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانیشیان به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانیان سپاردووه و ته‌مه‌نی حكومڕانییان به‌نایاسایی درێژده‌كه‌نه‌وه، جا گۆڕان له‌گه‌ڵ بێت یان نا، ئه‌وان پێكه‌وه كاری خۆیان له‌گه‌ڵ (11) كورسی كۆتاكان ده‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه‌ی رابردودا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، داوا لهفراكسیۆنهكهی كراوه ده‌نگ به‌و درێژكردنه‌وه‌یه بده‌ن، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه؛ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌گۆڕان-یان وتووه (ده‌نگدان به درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان به‌شێكه له پاكێجی كاركردنی پێكه‌وه له‌حكومڕانی و ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌تان ده‌نگ نه‌ده‌ن ئه‌وا له‌حكومڕانی پێكه‌وه نامێنین). ئه‌وه جگه له چه‌ند هۆكارێكی تر كه سه‌ركردایه‌تی گۆڕان وه‌ك پاساوێك باوه‌ڕی پێهێناوه كه ده‌نگ به‌و درێژكردنه‌وه‌یه بدات!.
به‌بڕوای ئێمە هێشتا کات ماوە بۆ پێداچونەوە بەو بڕیارەو ئەتوانرێت لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی پەڕلەمان دەنگ بە پێشنیازە یاساکە نەدرێت.
خۆ ئەگەر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌و بڕیاره‌یدا نه‌كات، ئه‌م ده‌ره‌نجامه خراپانه‌ی ده‌بێت:
یه‌ك: گرێبه‌ستی ئه‌خلاقی نێوان خه‌ڵك و ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چوار ساڵه (30-9-2018 تاوه‌كو 5-11-2022)، رێككه‌وتنی گۆڕانیش بۆ بەشداری لە حکومەت له‌گه‌ڵ لایەنی براوەی یەکەم، باسی درێژكردنه‌وه‌ی تیانیه و ته‌نها بۆ ئه‌م خوله‌یه ئیتر پێویست ناكات كوفری وابكات!. با پارتی و یه‌كێتی خۆیان ده‌نگ بهدرێژكردنهوهكهی بده‌ن.
دوو: بابپرسین نرخی ده‌نگدانی فراكسیۆنی گۆڕان به درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان و حكومڕانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان چییه؟ (وەک بیستومە هەفتەی داهاتوو لەسەر داوای گۆڕان یاداشتێک ئیمزا دەکرێت کە ناوەرۆکەکەی؛ پەسەندکردنی یاسای بودجەو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چەند پڕۆژەیاسایەکی ترە) کە بەبڕوای ئێمە گفتوو به‌ڵێن له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی-یەوە متمانەی جێبەجێکردنی نییە!.
ئایا بەم دۆخە خراپەی گۆرانەوەو بەو هەموو نائومێدیەی خەڵکی کوردستانەوە، ئەگەر هەڵوێستێکی ئاوا نەگرنە بەر ،چ کارتێکتان بە دەستەوەیە بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو؟
سێ: لێكه‌وته‌و مه‌ترسیه‌كی تری ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی شكانی یه‌كجاره‌كی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌ناو خه‌ڵك و بازاڕدا كه به ویژدانه‌وه ئه‌ڵێم په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان هێشتا له ریزبەندی سەرەوەی به‌رگریكردنن له ئازادیه‌كان و چاودێری حکومەت و كه‌شفكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كان.
چوار: لێكه‌وته‌یه‌كی تری ئه‌م روداوه ده‌بێته هۆی ئینشیقاق و جیابونه‌وه‌یه‌كی تر له‌ناو گۆڕان دا و ئه‌وانه‌ی تائێستاش زویرن و له‌ماڵه‌وه دانیشتوون نائومێدتر ده‌بن له‌گه‌ڕانه‌وه.
تکایە بڕیاربه‌ده‌ستانی گۆڕان.. كات كه‌می له‌به‌ردا ماوه، ئێوە له چارەنوسی ئەم بزوتنەوەیە بەرپرسیارن. لەبەر گه‌وره‌یی (نەوشیروان مستەفا) بەدەم ئەم هاوارەمەوە وەرن.
4ی 10ی 2022