عه‌بدولكه‌ریم هاشم، سه‌رۆكی وه‌فدی عێراق، ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كه‌می دیالۆگی ستراتیژی (عێراق – ئه‌مریكا) ده‌خاته‌ڕوو
03:29 - 17/06/2020
"زه‌مه‌ن" ئا: ئیحسان حه‌سیب
-دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش و راگه‌یاندنی هه‌واڵی دڵنیاكهرەوه له‌گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، بنكه‌ی سه‌بارزی تاجی كرایه ئامانج وه‌كو جاران، له دانوستانه‌كه‌دا باسی چی كرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س تووڕه‌و نیگه‌ران بكات!، خوێندنه‌وه‌ی واشنتۆن بۆ ئه‌و جۆره په‌یامانه چییه؟ هه‌ڵوێستیان چییه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڕیاری عێراقییه‌كان بێت، كه‌ی هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه؟
عه‌بدولكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌رۆكی وه‌فدی عێراق، له دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، ئه‌م چاوپكهوتنهی له‌گه‌ڵ سازدراوه.
- وه‌ك ده‌ستپێكی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ده‌ته‌وێ چی بڵێێت؟
+ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ورده‌كاری دانوستانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بزانێت، پێش ده‌سپێكردنی گه‌ڕی یه‌كه‌م دانوستانه‌كه چه‌واشه‌كاری زۆر بڵاوكرایه‌وه، چه‌واشه‌كاری زۆر كرا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستان، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه، زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كان و سایت و پێگه‌كانی سۆشیال میدیا، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم، كه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا، ئێمه زۆر سه‌رقاڵی بابه‌تێكی زۆر گرنگ بووین له‌و كاته‌دا، كه بابه‌تی خۆئاماده‌كردن بوو، بۆ ئه‌و دانوستانه، كه بابه‌تێكه به‌لامانه‌وه گرنگ و هه‌ستیار و زیندوه بۆ عێراق.
-له‌و كاته‌دا وه‌ڵامی كه‌ستان نه‌دایه‌وه؟
+نه‌خێر، به‌فه‌رمی و نافه‌رمی، وه‌ڵامی كه‌سمان نه‌دایه‌وه، كاتێك به‌ڕێزتان له‌رێگه‌ی یه‌كێك له براكان، په‌یوه‌ندیتان پێوه‌كردم، پێش ده‌سپێكردنی گفتوگۆكه، پێموتن له ئێستادا زۆر سه‌رقاڵین به بابه‌تێكی گرنگتر، با گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستان كۆتایی پێ بهێنین، به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م ده‌ربچێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشت ببه‌ستین بهدیكۆمێنتێكی راست و دروستی و بابه‌تی، تا گفتوگۆ له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌مان هه‌یه، كه به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شه، لایه‌نی ئه‌مریكی، هه‌مان به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه، به‌زمانی ئینگلیزی، مانای وایه، ئێمه رێككه‌وتین له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاوبه‌شه، دانوستمان له‌سه‌ر خاڵ به خاڵ و پیت به‌پیتی وشه‌كانی نێو به‌یاننامه‌كه كردووه، من زۆر سوپاست ده‌كه‌م، تا له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر قسه بكه‌م و هه‌ندێ راستی بۆ هاوڵاتیان روون بكه‌ینه‌وه.
-به‌ڕێزتان باسی ناوی ئه‌ندامانی وهفدهكهت كرد، كه دانوستانتان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا كرد، به‌لامه‌وه گرنگه بیزانم، كێ نوێنه‌رایه‌تی عێراقی كرد له‌و دانوستانه‌دا، یا كێ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی عێراقی كرد له‌و دانوستانه‌دا؟
+ پرسیارێكی باشه؟ ئه‌مه پێشه‌كییه‌كی جوانه، هه‌روه‌ك ده‌زانن، حكومه‌تی ئه‌مریكا، له‌مانگی نیسانی رابردوودا دوای گفتوگۆی له عێراق كرد، راسته‌وخۆ وه‌ڵامدرایه‌وه، كه ئه‌وان قبوڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات، چونكه ئه‌وان باسیان له چاوخشاندنه‌وه كردبوو، له بوونی هێزه‌كانیان له‌عێراقدا، بنه‌مای دانوستان ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌یه، ئه‌وان له‌نامه‌ی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی وهفدهكهیان ده‌ستنیشان كردبوو، كه بریكاری سیاسی بوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه ئه‌وان كه‌وتنه قۆناغی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، حكومه‌ت پێكهینرا، وه‌فدی عێراق پێكهینرا، له‌سه‌ر دوو بنه‌ما، بنه‌مای یه‌كه‌م، هاوتایی و پسپۆڕی، هاوتایی، لایه‌نی ئه‌مریكا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی كرده سه‌رۆكی وهفدهكهیان، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوتایی، كه فلان كه‌س بكرێته سه‌رۆكی وه‌فدی عێراق، كه عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فایه.
وتم وه‌فده‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوتایی و پسپۆڕییه، پسپۆڕی، ئێمه گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین، كه ئه‌و حه‌وت به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شه هونه‌رییه‌كان، زۆربه‌یان به‌شی مه‌ده‌نیین، هاریكاری له‌بواری خوێندن، هاریكاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، هاریكاری له‌بواری كولتووری و به‌شه‌كانی دیكه‌ش، ئێمه پشتمان به پسپۆڕه‌كان به‌ستووه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌دا، هه‌روه‌ها هاریكاری له‌بواری سه‌ربازی و ئاسایش‌دا، من ئه‌توانم ناو و پسپۆڕی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به به‌ڕێزتان بلێم.
ئێمه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تیمێكمان پیكهێنا، ئه‌و كاره، كاری تاكه كه‌سێك نه‌بوو، به‌ڵكو كاری هاوبه‌شی تیمێكی ته‌واو و رێك‌وپێك بوو، له تیمه‌كه‌دا، برایانی دیبلۆماتكاری تیا‌بوو، له نوسینگه‌ی من و نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و فه‌رمانگه‌ی ئه‌مریكا و كه چه‌ند دیبلۆماتكارێكی به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون، كه پێشتر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شوێنی دیكه ئه‌زموونیان هه‌یه، باڵیۆزی عێراق له واشنتۆن، هه‌روه‌ها پشتمان به‌ست به ئه‌زمونی گه‌وره دانوستانكاری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كاتێك ره‌شنوسی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كرا له‌ساڵی 2008دا، دكتۆر محه‌مه‌د حاجی حمود، له‌راستیدا، زۆر خزمه‌تی كردین و چه‌ندین راوێژی به‌نرخی پێشكه‌شكردین، به‌شێك بوو له وه‌فده‌كه‌دا.
-به‌رێزتان، پێش من كه‌وتن، ویستم ئه‌وه‌ت لێ بپرسم، كێ ئه‌م تیمه‌ی پێكهێنا ؟ رۆڵ چۆن به‌سه‌رتاندا دابه‌شكرا ؟
+ئه‌وه ئێستا قسه‌كانم ته‌واو ده‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ئه‌ده‌مه‌وه، ئه‌وه تیمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو.
دوای ئه‌وه هه‌روه‌كو وتم، تیمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوتایی و پسپۆڕی پێكهێنراوه، لهتیمهكهی ئه‌مریكادا، نوێنه‌ری تیا‌بوو له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمی لیژنه‌ی باڵای ههمانگیمان هه‌یه، كۆده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌وان نوێنه‌رێكیان هه‌یه له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك، ئێمه‌ش نوێنه‌رێكمان هه‌یه، لهنوسیگهی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڕێز راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌و هێزه هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئاژانسی ی‌و ئێس ئه‌ی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئێمه‌ش وه‌فده‌كه‌مان پێكهێنا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی كه به‌لامانه‌وه گرنگه، هه‌روه‌ها لهوهفدهكهدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه، هه‌روه‌ها، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، بڕگه‌یه‌ك هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسا، وه‌زاره‌تی به‌رگری، ده‌زگای دژه تیرۆر، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئه‌منی، وه‌زاره‌تی دارایی، سندوقی گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌وه، باسی وه‌زاره‌تی ناوخۆم كرد‌و وه‌زاره‌تی نه‌وت، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌مان هه‌یه له‌باره‌ی وزه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی بازرگانی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌مان بۆ زیادكردوه، هه‌رچه‌نده هیچ به‌شێكی نییه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌ویش نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌و پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سهرهوهبوون.
-كی سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی ده‌كرد؟
+سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه بهمن سپێردرابوو .
-من ئه‌و پرسیاره‌م كرد‌و ئه‌ندامانی ئه‌و وه‌فده كێن؟ چۆن پێكهینرا؟
+داواكاری ئه‌وه هه‌بوو، پێش ده‌ستپێكردنی دانوستان، كورد داواكاری هه‌بوو، داواكاری دیكه‌ش هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ناوچه ئازادكراوهكانیش داوای نوێنه‌ریان ده‌كرد له وه‌فده‌كه‌دا.
-باپرسیارهكهم به‌م شیوه‌یه دایبڕێژمه‌وه، داواكاری سیاسی و حزبی هه‌بوو، ئایا پێكهینانی وه‌فده‌كه پشتی به‌و داواكارییانه به‌ست، یا وه‌فدیكی هونه‌ری پێكهینرا دوور له‌و بهشكارییه؟
+من خزمه‌تت ئه‌كه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ین، له‌باره‌ی دۆسیه‌كانه‌وه، سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی لایه‌نه‌كانم كرد، دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتیم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجامدا، له‌كاتی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، ئه‌و پرسیار‌و باسانه خرانه‌ڕوو، بۆچی وه‌فده‌كه، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق نه‌بێت، وه‌ڵامه‌كانم هه‌مان وهڵامبوون، ئێمه وه‌فدێكی پسپۆڕی پێكدههینین، به‌لامانه‌وه گرنگ نییه، سه‌ر به چ مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و ئاینێكه، ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك دۆسیه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، دۆسیه‌ی بوونی هێزه بیانییه‌كان، دۆسیه‌ی نه‌وت، ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، وه‌كو هه‌رێمێك، له‌به‌ر ئه‌وه نوێنه‌رێكی پله باڵای هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی وهفدهكهبوو، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
-به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی باستان كرد‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندیدایه؟
+ئه‌و بابه‌تانه‌ی فیدراڵین، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش، پسپۆڕییه، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك كه‌س پێیان وتم رازین له‌وه‌فده‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فلان پێكهاته‌ی تیایه به‌شێوه‌یه‌كی باش، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی دیكه‌شی تیایه، من خۆم نه‌مبینی، نه وه‌كو پێكهاته، نه بهناوهكانیش، له‌كۆتاییدا، ئهوهعێراقه، رۆڵه‌ی عێراق له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا بوونیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌نقه‌ست وامان نه‌كردوه، به‌لام ئاوا ده‌رچوو، ئه‌وه عێراقه.
-ئه‌وه‌ی نێوان ئێوه‌و تیمه‌كه‌ی ئه‌مریكا روویدا، ئه‌وه پێشه‌كییه‌كه بۆ دانوستان له‌ئاستێكی باڵاتر، به‌ڵام پێش ئه‌وه پلانتان هه‌بووه، گفتوگۆتان كردوه، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران، هێڵی گشتی و ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران چۆن بوو له‌باره‌ی ئه‌و دانوستانه؟ یا تێبینییهكانی، راكانی، كۆمێنته‌كانی چی بوون ؟
+ئێمه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه ناومانه لهپهیوهندیدابووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك وه‌زیران خۆی به‌رده‌وام لهپهیوهندیدابوو له‌گه‌ل سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق، هه‌روه‌كو پێم وتی، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان كراوه، كاتێك له‌مانگی نیسان نامه‌كه‌ی لایه‌نی ئه‌مریكامان پێگه‌یشت، كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوو، بڕیاربوو، وه‌فدێك لێره‌وه بڕوات بۆ واشنتۆن، یا وه‌فدێك له‌واشنتۆنه‌وه بێت بۆ به‌غدا، بڕیاربوو، دانوستانه‌كه قوڵ بێت و ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت، ده‌بوایه، گفتوگۆكه له رۆژی 10ی مانگ ده‌ستپێبكات و له 12ی مانگ كۆتایی پێ بێت، دانوستانه‌كه، له‌رۆژانی 10 و 11و 12ی مانگ بێت، به‌ڵام دواتر كه دۆخی كۆرۆنامان بینی، مه‌حاڵی گه‌شتكردن، بۆیه بڕیاردرا، دانوستانه‌كه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بێت، وتمان، ناكرێ له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه تاوتوێی هه‌موو شتێك بكرێت، كه ته‌وه‌ری گفتوگۆكه له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاوه ده‌بێت، پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند.
گفتوگۆكان له‌سه‌ر دیاریكردنی ته‌وه‌ره‌كان بوو، ته‌وه‌ره‌كانی به‌لای عێراقه‌وه گرنگن، ته‌وه‌ره‌كانی به‌لای ئه‌مریكاوه گرنكه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌ی كار، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوزارشته راست بێت، له‌كۆتاییدا، ده‌بێت رێكبكه‌وین له‌سه‌ر نه‌خشه رێگایه‌ك، كه رێگامان ده‌دات كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌باره‌وه ئه‌نجامبده‌ین، رووبه‌ڕوو، له‌سه‌ر ئاستی جیاواز، له‌سه‌ر ئاستی باڵا، لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی، هه‌روه‌ها لیژنه لاوه‌كییه‌كان، پشت به‌خوا، كه له‌داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێن، له‌مانگی ته‌ممووز گه‌ڕی دیكه‌ی دانوستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
-ئێستا چوینه گفتوگۆكانه‌وه، هه‌ردوو تیم ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كرد، كه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه چۆن بوو؟ ئایا كه‌شێكی دانوستان و گفتوگۆ بوو، ئاستی هه‌ماهه‌نگی و تێگه‌یشتنی هه‌ردوولا چۆن بوو؟ پلانی ئاماده‌كراو بۆ دانوستان چۆن بوو؟ چۆن كه‌شی دانوستانه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنی به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم؟
+به‌یه‌ك وشه، كه‌شی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه زۆر ئه‌رێنی بوو، به‌ڵام ئه‌و دانوستانه له هیچه‌وه ده‌ستیپێنه‌كردووه، ده‌سمان پێكرد له‌شتێك، كهبونیادمان نا له‌سه‌ری، رێككه‌وتنێك له‌نێوانمان هه‌یه، به‌یاسا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له‌ساڵی 2008دا، پێشه‌كییه‌كی ئێوه زۆر جوان بوو، كێشمه‌كێش و ناكۆكی و بێنه‌وبه‌رده‌ی زۆری هه‌بوو، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020دا پێی گه‌یشتین، له‌دوایین كۆبوونه‌وه كه له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئه‌مریكی كراوه، له‌مانگی یه‌كی ساڵی 2018 بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌قوڵی باسی له‌پرسه‌كان نه‌كرد.
ئێستا پێویست بوو هه‌ردولا كۆببنه‌وه گوزارشت له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و كاربكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری هه‌ردوولا، هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن سه‌روه‌رین و هاوتای یه‌كن و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان بكه‌ن، هه‌ر لایه‌نه و داوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی، ئێمه پێمان وایه، ئه‌م دانوستانانه به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یا دوو كۆبوونه‌وه كۆتاییان نایه‌ت، به‌ڵكۆ بریتییه، له پرۆسه‌یه‌كی پهردهوام و پێویستی به‌به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدن هه‌یه، سێ مانگی پێش ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس، ئێمه لهگفتوگۆدابووین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی، ئاڵوگۆڕی پێشنیار‌و وه‌ره‌قه و ته‌وه‌ری یه‌كترمان ده‌كرد، تا نه‌خشه رێگایه‌ك جێگیر بكه‌ین، بۆیه كاتێك گه‌یشتین به رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 4ی ئێواره، 9ی به‌یانی به‌كاتی واشنتۆن، ئێمه رێكه‌وتبووین له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان، ته‌نیا ئه‌وه مابوو، هه‌ر لایه‌نه‌و كارنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش روویدا له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 كاتژمێره‌دا، هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستان، دانوستان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا زامنی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بكه‌ین.
-وترا، له‌كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه دزه‌ی پێكراوه و ئاشكرابووه، دانوستان له‌باره‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی، ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌ڵام گفتوگۆ له‌باره‌ی ئابووری و سیاسی، عێراق، سه‌رپه‌رشتی بكات، هۆكاری ئه‌م بهشكارییه چییه ؟
+من ئه‌و هه‌واڵم بینی، كه وادیاربوو راسته، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌وه فۆتۆشۆپێكی ناسه‌ركه‌وتوو و فاشیله، شتی وا نه‌بووه، به‌داخه‌وه كه فۆتۆشۆپێكی فاشیله.
ئه‌وه‌ی روویدا، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا كارنامه‌مان ئاڵوگۆڕ كردووه، ئه‌مریكییه‌كان كارنامه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد، بهداڕشتنیكی دیاریكراو، ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دانه‌وه‌و پێمان راگه‌یاندن، كه هه‌ڵوێستی ئه‌وان له باره‌ی ئه‌و كارنامه‌یه چۆنه، بۆم باسكردی، لهرێككهوتنامهی ستراتیژیدا، حه‌وت به‌شمان هه‌یه بۆ هاریكاری هاوبه‌ش، به‌شی سیاسی، به‌شی خوێندن، به‌شی رۆشنبیری، به‌شه‌كانی دیكه، ئێمه سوربووین له‌سه‌ر ئه‌و حه‌وت به‌شه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر كارنامه‌ی كارمان، بۆیه كارنامهیهكمان پێشكه‌شكردن، كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و به‌شانه‌وه، ئه‌ندامانی وه‌فدی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ستنیشانكران.
وتمان، ئه‌م كه‌سانه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌شه ده‌كه‌ن كه پسپۆڕی كاریانه، به‌و شێوه‌یه كارنامهمهمان ئاماده‌كرد و له‌سه‌ری رێككه‌وتین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی، پشتمان به‌ست به‌وه‌ی خۆمان ئامادهمانكردوهو ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان ناردووه، تا دهستكهوێكی باش بهدهستبینی، ده‌بێت، هه‌ردوولا هه‌ست به‌و ده‌ستكه‌وته بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی باش به‌ده‌ستبهێنیت و به‌رده‌وامی هه‌بێت، نابێت لایه‌نێك هه‌ست به زوڵم بكات، له‌سه‌رحسابی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، ئه‌گینا رۆژی دواتر له رێكه‌وتنه‌كه پاشگه‌زده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌وێ جه‌خه‌ت لهوهبكهمهوه، ئه‌وه‌ی كه دزه‌ی پێكراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، برتییه له فۆتۆشۆپی فاشیل به‌داخه‌وه.
-سه‌باره‌ت به‌بوونی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، چۆن خرایه‌ڕوو؟ ئا وه‌فده‌كه‌ی عێراق هیچ دیدگایه‌كی روونی هه‌بوو له‌باره‌ی بنكه هاوبه‌شه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان؟ چۆن ئه‌و پرسه خرایه‌ڕوو ؟
+به‌دڵنیاییه‌وه ئازیزه‌كه‌م، من بۆم باسكردی، پێش ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستان ده‌ستپێ بكات، راوێژمان به سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان كرد، راوێژمان به‌سه‌ركرده سیاسیه‌كان كرد، كاتێك كۆبوونه‌وه، دیدگایه‌كمان بۆ دروست بوو، بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دروست بوو، به‌شێك له‌سه‌ركرده سیاسیه‌كان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا، باسی بڕیاری په‌رله‌مان بكرێت، نه‌بونی هیزی بیانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌عێراقدا، پرسی بوونی ئالنگارییه‌ك، كه پێی ده‌وترێت ئاڵنگارییه‌كانی داعش، ئه‌م ئالنگارییه، وه‌كو ئالنگارییه‌كانی پێشوو نییه، هه‌موومان بینیمان ده‌وڵه‌تی دواكه‌وتوو كۆتایی هات، به‌ڵام بیروباوه‌ڕو كاریگه‌ری لێكه‌وته‌كانی هێشتا به‌رده‌وامه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دۆخی سه‌بازییه جیاوازه، بۆیه، ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی گه‌ڕی یه‌كه‌م بكه‌ی، ده‌ڵێت، ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكی بگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانانه‌وه ده‌رده‌چن.
سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزی سه‌ربازی، له‌بڕگه‌ی چواره‌مدا یا پێنجه‌مدا هاتووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا هه‌وڵ نادات بنكه و بوونی سه‌ربازی به‌رده‌وامی له‌عێراقدا هه‌بێت، ئه‌م بنه‌مایانه لایه‌نی عێراقی جه‌ختی لێ كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێكرد، سه‌روه‌ری عێراق، هێلی سوره‌و ناكرێت تیپهڕبین به‌سه‌ریدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ش بۆ حه‌وت بڕگه هه‌یه، كه باس له هاریكاری ده‌كات، له بواری شارستانیدا، له‌بواری دارایی، سیاسی.
-له‌و رۆژه‌ی دانوستانه‌كه ده‌ستیپێكرد له 11ی حوزه‌یران، باڵیۆزی ئێران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوه.
+من نه‌بینیوه.
-فوئاد حسێن، بینیویه‌تی.
+ده‌كرێت.
-ئێستا گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كه ته‌واوبووه، به‌ڵام كه سه‌یری وێنه گه‌وره‌كه ده‌كه‌یت، له رۆژی دانوستان، باڵیۆزی ئێران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات، ناكرێت ئه‌گه‌ر سه‌ری سوچێكی دیمه‌نه سیاسیه‌كه بكه‌ین، هه‌ر ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه گرێیان بده‌ین.
+من خۆم دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه، كه له‌هه‌زار له 100، من چاوم به باڵیۆزی ئێران له عێراق نه‌كه‌وتووه، ته‌نانه‌ت یه‌كجاریش.
یه‌كجار چاوم پێیكهوتوه، بانگهێشتم كرد، كاتێك ئێران بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكای له‌عێراق موشه‌ك باران كرد، هه‌روه‌ها بانگهێشتی بالیۆزی ئه‌مریكام كرد، به‌ڵام باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غدا، چه‌ندین جار چاوم پێی كه‌وتووه، چه‌ندین جار سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكام كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، له‌وانه‌یه، له‌و رۆژدا، سه‌ره‌ی باڵیۆزی ئێران بووبێت سه‌ردانی، وه‌زاره‌تی بكات، چونكه چه‌ند رۆژێك ده‌بێت، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربووه، به‌ڕێزیان له 7ی مانگی شه‌ش ده‌ستبه‌كاربوون، به‌ڵام ئێمه له 11ی مانگی شه‌ش ده‌ستمان بهگفتوگۆكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له حه‌وتی مانگ تا 11ی مانگ پێشوازی له باڵیۆزه‌كان كردوه، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، له‌سه‌ره‌تادا پێشوازی له باڵیۆزانی وڵاتانی دراوسێ كرد، ئێمه ئه‌و خشته‌مان بۆ رێكخست.
-ئه‌وه شانسی ئێوه‌یه، كه به‌رێككه‌وت بووه، ئه‌وه‌ش شانسی ئێوه‌یه، كه ئێمه چاودێری ئێوه ده‌كه‌ین كه بینیومانه باڵیۆزی ئێران له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانی وه‌زاره‌ت ده‌كات.
+له‌وانه‌یه كامێرای ئێوه‌یه زۆر شاراوه‌یه.
-ئه‌مه‌وێت هه‌ڵوێستی ره‌سمی عێراق بزانم له‌باره‌ی به‌راوردكارییه‌وه، به‌ڕێزتان پێتان وتم، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، ئه‌وه‌م پێشتر بیستوه‌و هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگه، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت كه‌مێك زیاترم پێ بڵێت، هه‌ڵوێستی ره‌سمی عێراق له‌گه‌ڵ كام هه‌ڵبژارده‌دایه؟ په‌رله‌مان بڕیاریداوه به‌ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان، هێزی سیاسی هه‌یه، ده‌ڵێت، با یه‌ك سه‌بازی ئه‌مریكا له‌عێراق نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا هێزی سیاسی هه‌یه داواده‌كات، بوونی ئه‌مریكا له‌عێراق چڕتربكرێتهوه، من ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێستی فه‌رمی عێراق بزانم.
+هه‌ڵوێستی ره‌سمی عێراق ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆك وه‌زیران گوزارشتی لێ‌كرد، ده‌ڵێت، هیچ عێراقییه‌ك نییه، حه‌ز بكات، هیچ هێزێكی بیانی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م هیزه بیانیانه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له 82 وڵات پێكدێت، 15 وڵاتی له‌و 82 وڵاته، هێزیان هه‌یه له‌عێراقدا، بۆ جه‌نگی دژی داعش، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوژمنه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كۆی جیهان، دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و هه‌ر عێراقییه، قبوڵی ئه‌وه ناكات، هیچ هێزێكی بیانی له وڵاتهكهیهدا هه‌بێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی بیانی هه‌بێت.
-رای دیكه هه‌یه ده‌ڵێت، ناكۆكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، ئه‌مریكا، هیزی چه‌كداری هه‌یه، له‌ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا و تائێستاش ماونه‌وته‌وه.
+به‌ڵێ چه‌ندین رای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام من هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانم بۆ باسكردی، هیچ عێراقییه‌ك حه‌ز ناكات، هیچ هیزێكی بیانی له‌وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت، مانه‌وه‌ی هیزه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه‌وه هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ماونه‌ته‌وه، ئێمه داوامان كردووه، ئه‌و هێزانه بێنه عێراق، هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2014دا، دامه‌زراوه، كاتێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هاتنه، عێراقه، به‌داواكاری عێراق بوو، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو.
-تۆ دیبلۆماسی و ماندوكهری له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا، من كاتێكی دیاریكراوم هه‌یه، من پرسیاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، تۆ به هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌لامم ده‌ده‌یته‌وه.
+شتی وا نییه، هه‌موو ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
-ئایا لایه‌نی ئه‌مریكی له كۆبوونه‌وه‌كاندا، باسی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد؟ ئه‌گه‌ر باسیان كردووه، ئایا پێی بێزاربوون ؟
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
+هه‌روه‌كو بۆم باسكردی، ئێمه چه‌ند بنه‌مایه‌ك هه‌بوو كارمان له‌سه‌ركرد، ئه‌وانیش چه‌ند بنه‌مایه‌كیان هه‌بوو كاریان له‌سه‌ركرد، بنه‌ماكه‌یان ئه‌وه‌یه، ئه‌وان نایانه‌وێت، بوونی هێزه‌كانیان له‌عێراقدا، پێچه‌وانه‌ی یاسای عێراقی بێت، ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت پێچه‌وانه‌ی یاسای ئه‌مریكی بێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناتوانێت هێز بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌نه‌دێكی یاسایی نه‌بێت..
بوونی هێزه‌كانی ئه‌وان له‌عێراقدا، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقه، حكومه‌تی عێراق داوای پێكهێنانی هێزی هاوپه‌یمانانی كرد، هێزه‌كه، پێكهینرا، هاتنه عێراق، مافی یاسایی دیاریكراومان پێدان، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر داوای چونه ده‌ره‌وه‌یان بكات، ئه‌وا له‌چوارچێوه‌ی نه‌ریته كارپێكراوه‌كان، بڕواناكه‌م بمێننه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه دۆخه‌كه به بابه‌تیانه له‌به‌رچاو بگرێن.
-له‌ڕووی مرۆڤایه‌تییه، دوور له‌و زمانه دیبلۆماسیه‌ی كه گفتوگۆی پێ ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵم، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه هه‌ستت به‌چی كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌وان، چیت به‌دیكرد، له وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكا؟ ئه‌یه‌وێت بڕوات، ئه‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا؟
+جارێكی دیكه پرسیار له‌باره‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه ده‌كه‌ی، به‌چاوان.
-ئه‌مه كۆتا پرسیاره له‌و باره‌یه‌وه.
+به‌ڕێزیشت باستكرد، پرسی بوونی هێزی سه‌ربازی له‌عێراقدا، له‌روانگه‌ی ئه‌مریكاوه، ئێمه نامانه‌وێت به‌ناوی ئه‌وان قسه بكه‌ین، به‌لام سه‌رۆك تره‌مپ، له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا رایگه‌یاند، ئه‌ركی ئه‌وه‌یه، كه رۆڵه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان، به‌ته‌واوه‌تی له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌خترین دوژمنی دانوستانی كرد له‌گه‌ڵ تالیبان له‌ئه‌فغانستان، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌عێراقدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراقدا هه‌یه، ئه‌م هاوپه‌یمانییه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا كراوه، ئه‌وه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ئه‌مریكاوه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و 82 ولاته‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی لێ پێكهێنراوه، هه‌روها هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ئه‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هێزه‌كانی داعش بكرێت، هه‌روه‌كو پێم وتی، ده‌وڵه‌تی دواكه‌وتوو كۆتایی هاتووه، به‌ڵام بیروباوه‌ڕو كاریگه‌ری و ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ماوه‌و به‌رده‌وامه.
-ئایا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه، به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم ؟
+به‌ڵێ گفتوگان به‌رده‌وام ده‌بن، سه‌باره‌ت به‌هه‌ستی وه‌فدی ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، من هه‌ستی ئه‌وه‌م بۆ دروست بوو، ئه‌وان په‌یامی عێراقییه‌كانیان پێگه‌یشتووه، ئێمه كراوه‌ین بۆ گفتوكردنی جددی، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستپێكردنی ئه‌م گفتوگۆیانهو به‌رده‌وامبوونیان، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ری و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه.
-بڕیاره له مانگی تهمموز گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان ده‌سپێبكاته‌وه، ده‌تانه‌ویت بگه‌ن به‌چی له‌رێگه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌وه؟
+هیوادارین ئه‌م گفتوگۆیانه كۆتاییان نه‌یه‌ت، چونكه هه‌روه‌كو پێم وتی، ئه‌و دانوسانانه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵاته، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌هاریكاری له‌بواری خوێندن، كه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن كۆتایی دێت، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و له‌باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردولادا، من جه‌خت ده‌كه‌مه، هه‌ندێك دۆسیه هه‌یه، ده‌بێت، كۆتاییان پێ بهێنرێت، بۆنمونه، دۆسیه‌ی بوونی هێزی سه‌ربازی، ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت، دۆسیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پشت به‌خوا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی پێدێت، دۆسیه‌ی دارایی، له‌ئێستادا عێراق له‌قه‌یرانی داراییدا، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردن به‌هۆی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت، به‌هۆی كۆرۆناوه، له‌ئێستادا عێراق پێویستی به‌دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، له‌ئێستادا ئه‌م دۆسیه‌یه كراوه‌ته‌وه، هیوادارین به‌زووترین كات كۆتاییان پێ بێت، به‌ڵام گفتوگۆ و دانوستان، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی، ئیشه‌ڵا ئه‌وه‌ش كۆتاییان دێت، هیودارین رۆژێك بێت پێویستمان به‌كه‌س نه‌بێت، له‌بواری ته‌ندروستی و ته‌كنه‌لۆژی و كولتووری، بۆیه پێویسته دۆسیه‌كان كۆتاییان پێ بێت، ئیشه‌ڵا دۆسیه‌ی سه‌ربازی كۆتایی پێدێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری ئه‌و هه‌موو چه‌واشه‌كارییه نه‌بینه‌وه.
-واشنتۆن كاتێك داوای ئه‌و جۆره دانوستانانه ده‌كات، مانای وایه، ئه‌مریكا نایه‌وێت هێزه‌كانی له‌عێراقدا بكشێنێته‌وه؟
+نه‌خێر، من به‌شێوه‌یه‌كی دیكه لێی ده‌ڕوانم، ئێمه كه‌وتینه قه‌یرانه‌وه، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا، له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركێكی دیاریكراویان هه‌بوو، عێراق ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراوی پێدابوون تا له‌عێراقدا په‌یڕه‌وی بكه‌ن، تاهاوكاریمان بكه‌ن و له‌رێی ئاسمانه‌وه گورز له‌داعش بوه‌شێنن، به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵی 2019 و سه‌رتای ساڵی 2020، زیادهرۆییانكرد، له‌و ئه‌ركه‌ی پێیاندراوه له‌عێڕاقدا، هه‌ردوولا هه‌ستیان به‌كێشه كرد، ئێمه هه‌ستمان كرد، كه كێشه هه‌یه، ئاگادارمان كردنه‌وه‌و بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكامان كرد له‌به‌غدا، كێشه‌ی روویدا، ده‌بێت بێن و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چاره‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كیش به‌گفتوگۆ و دانوستان ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین ، شته‌كان بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی راستی خۆی.
-هه‌ستت به‌چی كرد به‌رامبه‌ر وه‌فدی ئه‌مریكییه‌كان، ئایا وا سه‌یری عێراق ده‌كه‌ن، كه هاوبه‌شیانه، یاخود، ركابه‌رێكی خاوه‌ن بڕیار نییه ؟
+بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، كه حه‌وت به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها هاریكاری هاوبه‌ش له‌بواری شارستانیدا، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه، به‌ڵام كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌بواری خوێندندا، له‌بواری دارایی و ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌دا، زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه، بۆیه له‌سه‌ر ئێمه پێویسته سووربین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیانه، به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر.
ئالنگاری دیكه‌ش هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه، كاتێك، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دێت له‌عێراقدا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی عێراقییه‌كان نییه و ئێمه جوانین، به‌ڵكو تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو جیهان، لێكه‌وته‌كانی زیان به‌هه‌موو جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، گاریگه‌ری خۆی هه‌یه و گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێت، ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاش، بۆیه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی بهههردوولامانهوه هه‌یه.
-كاتێك سه‌ردانی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانت كرد، دیارترین داواكارییان چی بوو ؟
+ئه‌توانم بڵێم تۆشی شۆك بووم، زۆربه‌یان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان هاوڕان، بۆ نمونه، هه‌موویان جه‌خه‌ت له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موویان كۆك بوون له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی عێراق، هه‌موویان نه‌یان ده‌ویست عێراق بچێته به‌ره‌ی دوژمنكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بچنه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، هه‌ندێكی دیكه داوا ده‌كه‌ن بچێته ده‌ره‌وه به‌له‌سه‌ر خۆیی، هه‌ندێكی دیكه داوا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه، به‌خشته‌یه‌كی دیاریكراو بچنه ده‌ره‌وه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌به‌رچاو بگیرێت، من زۆر سوپاسی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه پشتیوانێكی باش بوون و هه‌موویان پشتیوانیان له وه‌فدی دانوستانكار كرد، ئێمه ویستمان زۆرینه‌ی داواكاری لایه‌نه‌كان له گفتوگۆكانیان جێگایان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی نێوانیان.
-ئایا ئه‌مریكییه‌كان داوایانكرد، له دووبنكهی سه‌ربازیدا، به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام له‌عێراقدا بمێننه‌وه؟
+له‌راستیدا، به‌وشێوه‌یه ورد‌و قوڵ باس له‌ته‌وه‌ره‌كان نه‌كرا.
-له‌به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شدا، باس له‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ده‌كات، بۆ كار به‌و رێككه‌وتننامه‌یه نه‌ده‌كرا؟
+ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه، له‌ساڵی 2008، یاسای بۆ ده‌رچوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كاتی عێراق په‌سه‌ندكرا و بوو به‌یاسا و له 1/1/2009وه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌وكاته‌وه تائێستا، وه‌كوو پێویست سوود له‌و رێككهونته نه‌بیرا و نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و وه‌كو سه‌كۆیه‌ك سوودی لێ نه‌بینرا وه‌كو ده‌روازیه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا، بۆیه پێم وتی، ئه‌مریكییه‌كان، هه‌ستیان به‌وه‌كردووه، كه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت، ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن بهدهروازهیهك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
-ئایا ئه‌م گفتوگۆكردنانه ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، یاخود، سه‌ره‌تاییه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌داهاتوودا؟
+من پێم وتی، هه‌مووان حه‌ز ئه‌كه‌ن، دۆسیه‌ی سه‌بارزی له‌نێوان هه‌ردولادا كۆتایی پێ بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست ببێت، هه‌روه‌كو پێوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دیكه، بونیادنرابێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌بواره‌كانی شارستانیدا، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، له‌بواری سه‌ربازیش په‌یوه‌ندییه‌كه به‌هێز بێت، وه‌كو ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون، راهێنان و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.
-چه‌ند حزب نیگه‌ران بوون له‌و قسه‌ی به‌ڕێزتان له‌به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شت، كه وتتان، ئه‌و په‌یوه‌ندییه درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ؟
+ئه‌وه ئیشی من نییه راپرسی له‌نێو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بكه‌م، كێ رازییه و كێ رازی نییه، ئێوه باشتر له‌ئێمه باشتر ئه‌زانن، خۆزگه پێمان بڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی بچین رازیان بكه‌ین.
-باسی قه‌یرانی داراییتان كرد له‌عێراق و لایه‌نی ئه‌مریكی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا، هاریكاری عێراق بكه‌ن له‌و بواره‌دا؟
+هه‌روه‌كو پێم وتی له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا گفتوگۆمان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی قسه‌ی خۆیان كرد، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی دانه‌وه، وتیان، ده‌توانین پێكه‌وه دانیشین گفتوگۆ بكه‌ین له‌باره‌ی چۆن ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ هاریكاری عێراق بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاریكاری عێراق بكه‌ن، وه‌كو فشارخستنه سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ هاوكاریكردنی عێراق، هاندانی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بێن له‌عێراقدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و هانیان بده‌ن هاوكاری پێشكه‌ش به‌عێراق بكه‌ن.
-ئایه به‌ڵێنیان دا پارچه شوێنه‌واره‌كانی عێراق و ئه‌رشیفی حزبی به‌عس بۆ عێراق بگه‌ڕێنه‌وه، كه 10 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌لای دامه‌زراوه‌ی لۆڤهرهوهیه، ئه‌و باسانه له‌ئه‌جیندای كۆبونهوهكهتاندا هه‌بوو ؟
+هه‌ندێك له‌م پرسانه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ندێك پارچه‌ی شوێنه‌وار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عێراق و له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه له‌واشنتۆن، سه‌باره‌ت به‌ئه‌رشیفی سیاسی، گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی بۆ عێراق، ئه‌و پرسه كۆتایی پێ هاتووه، هه‌ندێك پرس كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ته‌نیا به‌ڵێن نییه.
-چۆن ده‌كرێت ئه‌مریكا و هاوڕێیانی عێراق هاوكاری عێراق بكه‌ن له‌پرسی داماڵینی چه‌ك لهگروپهكان و بوونی چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه؟
+بوونی چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌شێكه له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، ئه‌مریكا، به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی عێراقه به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی له‌عێراقدا، هاوكاری عێراق ده‌كات له‌وباره‌یه‌وه، ته‌نانه‌ت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌ی هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی چه‌ك لهمهدهنییهكان و گروپه چه‌كداره‌كان، به چه‌ند رێكارێكی هونه‌رییه‌وه، بۆ نمونه، ژماره‌ی سه‌ر چه‌كه‌كان، چه‌ندین رێگا هه‌یه، كه وڵاتان ده‌توانن هاریكارمان بن و له‌رێگه‌ی یاساییه‌وه.
-كاتێك ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانمان له‌عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، به‌مانای ئه‌وه دێت، كه نایانه‌وێت هێزه‌كانیان له‌عێراق بكشێنێته‌وه؟
+رێگه‌م بده، كشانه‌وه‌ی راسته‌قینه له‌ئارادایه، له‌كه‌ركوك و گه‌یاره و تاجی كشاونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كشانه‌وه به‌رده‌وامه، لێمان پرسین، یه‌كه‌م نامه كه له‌وانه‌وه پێمان گه‌یشت ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراقدا، پێویسته ئه‌و جۆره گفتوگۆیانه له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت، تا ده‌گاته ئه‌و كاته‌ی پێویستمان به‌بوونی هێزه بیانییه‌كان نه‌بێت له‌عێراقدا.
-رای ئه‌مریكییه‌كان چی بوو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی وزه؟
+پێش ئه‌وه‌ی باسی رای ئه‌مریكییه‌كان بكه‌ین، با باسی رای عێراقیه‌كان بكه‌ین، عێراق، وڵاتێكه، كه هه‌نارده‌كاری نه‌وته و ئایندهی هه‌یه له‌باره‌ی غازه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له‌داهاتوودا كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات.
-لایه‌نی ئه‌مریكی باسی مه‌ترسیه‌كانیان كرد له‌باره‌ی موشه‌كبارانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانیان؟
+ئێمه له‌به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شدا باسمان كردوه، نێردراوه دیبلۆماسییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی له عێراقدا كارده‌كه‌ن، له‌سه‌ر داوای عێراق هاتونه‌ته وڵاته‌وه، پاراستنیان به‌رپرسیایه‌تی حكومه‌تی عێراقه، پێویسته عێراق بیانپارێزێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت پێیان بڵێن، خۆتان خۆتان بپارێزن، به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی عێراقه پاراستنیان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
-له داهاتوودا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا كۆده‌بینه‌وه، ئایا هیچ دۆسیه‌ك زیاد یا كه‌م ده‌كرێته‌وه له گفتوگۆكاندا، وه‌فدی دانوستانكار، بچوك ده‌كرێته‌وه یا گه‌وره‌تر ده‌كرێت، زانیارییه‌كانی لای به‌ڕێزتان چییه؟
+ئه‌و دۆسیانه‌ی له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولادا باسكران، گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ندێك دۆسیه هه‌یه، هیوادارین، به‌زووترین كات هه‌ندێ دۆسیه كۆتاییان پێ بێت، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه، گفتوگۆكان كۆتاییان دێت، گفتوگۆ له‌باره‌ی كولتوور و په‌یوه‌ندییه‌كان و ئالوگۆركردنی زانیاری و ئه‌زموون و خوێندنی و ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بنە به‌ڵام هه‌ندێ دۆسیه داده‌خرێن.
-به‌ڕێز، عه‌بدولكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عێراق زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و قبوڵكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه كه بۆ ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی خستانهڕوو.
+دووباره زۆر سوپاس برای ئازیزم، بۆ ره‌خساندنی ئه‌م هه‌له، تا كه‌مێك گوزارشت لهراكانم بكه‌م، كه پێشتر سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ده‌رنه‌كه‌وم، له‌پێناو دروستكردنی كه‌شێكی ئارام پێش دانوستان و كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كه ئێستا كۆبونه‌وه‌كه كراوه، به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆتایی ده‌رچووه، من سوپاست ده‌كه‌م، هه‌روه‌كو به‌ڵێنم پێدابووی، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌تن له‌لای ئێوه‌بوو.
-په‌یامی كۆتاییت بۆ هاوڵاتیان چییه ؟
+سوپاست ده‌كه‌م، ئه‌مه‌وێت په‌یامی كۆتایی به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نم، كه ئه‌م دانوستان و گفتوگۆیه ستراتیژییه، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی به‌رێوه‌ده‌چن، ئێمه رێكه‌وتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، كه به‌رزترین پله‌ی یاسایی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م رێكه‌وتنه سه‌كۆیه‌كه بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و زانیاری و سوود وه‌رگرتن لێی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا، ده‌كرێت ببێته دهروازهییهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، كه له‌نێوانماندا رووبدات، گفتوگۆ باشترین رێگایه بۆ په‌یوه‌ندی، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر رێگایه‌كی دیكه‌ی بێ سوود بگرینه‌به‌ر.
-دووباره زۆر سوپاس، عه‌بدلكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتوو له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری عێراق، له دیالۆگی ستراتیژی عیڕاق و ئه‌مریكا.
س: کەناڵی ئەلشەرقیە