وەسێتی هونەرمەندی کۆچکردوو سابیر کوردستانی
11:50 - 11/08/2020
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی کۆچکردوو سابیر کوردستانی، پێش ئەوەی گیانلەدەسبدات، لە
بەرنامەیەکدا وەسێتی بۆ منداڵەکانی و خۆشی کردووە.
دوێنی دوو شەممە، هونهرمهند سابیر كوردستانی دوای توشبونی بهڤایرۆسی
كۆرۆنا، له نهخۆشخانهی ئاسا له سلێمانی گیانی لهدهستدا و وەسێتەکەشی
ئەوەبووە کە منداڵەکانی لەگەڵ یەکدا هەمیشە تەبا و کۆک بن و هاموشۆی یەکتر بکەن.
لەساڵی 2016 هونەرمەندی کۆچکردوو سابیر کوردستان لە
بەرنامەی "شەقام" وەستێکەی ئاشکرا کردبوو کە تێیدا دەڵێت" دوای نەمانی من منداڵەکانم لەگەڵ یەکدا هەمیشە تەبا و کۆک بن و هەردەم کۆک
بن وهاموشۆی یەکتری بکەن و خوشکایەتی و
برایەی بەهێز بێت، هەروەها لەیەک جیا نەبن و رقو و کینەیان لەگەڵ
یەکتردا نەبێت".
سەبارەت بە خۆشی سابیر کوردستانی
روونیکردبوویەوە کە لە دوای مردنی ئەگەر هەر چوارپارچەی کوردستان یەکیان گرتەوە،
با کوڕان و کچان بەخۆشی و بەگۆرانی وتن موژدەی بە دەوڵەتبوونی کوردستان رابگەیەنن.
سابیر کوردستانى، له
ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایک بووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و
کوڕێکه، ئەو هونەرمەندە له ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە
شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گوتووە،
هەروەها لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکردووه و لە
ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووه.