1181 شیوازی ژیان

رەیان عەلی: لەهەموو شاجوانەکان جیاوازترم و خەڵک وێنەم لەگەڵ دەگرن و پێم دەڵێن شاجوانی عێراق

10:52 - 20/09/2021

زەمەن-لایف ستایل

رەیان عەلی شاجوانی سلێمانی دەڵێت"لە ھەموو شاجوانەکان جیاوازترم بەوەی کە زۆر زیرەکم خەڵک زیاتر من دەناسێت وەک لەوەی شاجوانی عێراق بناسێت".

 

لە بەرنامەیەکدا کە بەشێکی بە ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕەیان شاجوانی سلێمانی دەڵێت "لە ھەموو شاجوانەکان جیاوازترم بەوەی کە زۆر زیرەکم خەڵک زیاتر من دەناسێت وەک لەوەی شاجوانی عێراق بناسێت چونکە  لەدەرەوە وێنەم لەگەڵدا دەگرن دەڵێن  شاجوانی عێراقی".

ئەمە لەکاتێکدایە رەیان عەلی  پێشتر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئاشکرایکردبوو کە بە فەرمی بۆتە شاجوانی سلێمانی و وەک هەندێک کەس نییە.

مەیکئەپ ئاڕتیست هۆکار گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی و رەیان عەلی بڵاوکردەوەو تێیدا رەیان دەڵێت" من بە فەرمی بووم بە شاجوانی سلێمانی و وەک هەندێک کەس نیم لەخۆمەوە ئەو نازناوەم وەرگرتبێت، شتەکە فەرمییە".

ڕەیان ءعەلی تەمەنی 21 ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەرییە و سێ زمان دەزانێت، هەروەها پێشتر خۆی بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان کاندید کردو دواتر بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن