2207 کوردستان

پارەی ئەم وەزارەتە گەیشت و سبەی دابەشدەکرێت

03:25 - 06/08/2024

زەمەن - هەولێر

ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

سبەینێ، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەش دەکرێت کە بڕەکەی ٤٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار و پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە زەمەن ی  راگەیاند، فەرماندەیی پشتیوانیی دوو کە لە مانگەکانی رابردوو بێبەشبوون لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، لە دواین کۆبوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان کێشەکەیان چارەسەرکراو لەم مانگەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی داهاتوو سەرجەم ئەو لیوا و فەوجانەی تر بێبەشبوون لەم هاوکارییە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و لە مانگی داهاتووە و هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن