416 کوردستان

16 كه‌سی پاكستانی له‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیركران

01:01 - 27/05/2023

"زەمەن"


ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، 16 كه‌سی پاكستانیان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایش به‌ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: دوای دەستکەوتنی زانیاری توانیویانە 16 کەس کەهەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی پاکستانن لەناوچەکە دەستگیربکەن و بەبڕیاری دادوری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بەپێ ماددەی 40 کارتی نشینگە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.

سەرچاوەکەی ئاسایش، ده‌ڵێت "ئەم کەسانە بەشێوەی قاچاغ لەکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتوونەوە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دووکەسی دانیشتوی شارەکەوە هێندراون، بەنیازبوون بچنە ناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق  بەمەبەستی سەردانی شوێنە ئایینەکان و کارکردن لەکۆمپانیاکان".

سەرچاوەکەی ئاسایش، دهش‌ڵێت ئەو دوو کەسەش کە پاکستانییەکانیان هێناوە دەستگیرکراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن