ئاماری دانیشتوان و مەترسیەکانی لە ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکاندا
6/28/2024 11:17:00 AM
د. محەمەد شوانی
سه‌رژمێری له شێوه ساكار‌و
سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا ، رابردوویه‌كی كۆن و دوورودرێژی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه
، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی كۆیله‌داری بابلی ومیسری وگریك ورۆمدا، زۆرجار هه‌وڵیانداوه
هێزو توانا مرۆیی وئابووریه‌كانی خۆیان بزانن ،وله رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه بڕی باج
وسه‌رانه‌و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده‌ساڵ هه‌ژمار بكه‌ن ، بۆ كاروباری سه‌ربازی وكاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆده‌كرانه‌وه به نهێنی و له تۆمارگه‌ی كاربه‌ده‌سته
باڵاكاندا ده‌مانه‌وه، چونكه هیچ ئامانجێك له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بوو
جگه له سه‌رانه‌و سه‌ربازی ،له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه
،له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی ، وپه‌ره‌سه‌ندنی
ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان ،وداهێنانی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێراتر،
و تێكه‌ڵاوبوونی كلتوره‌كان ،وسه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی داگیركاری ،وده‌ست به‌سه‌راگرتنی
ناوچه دووره‌كان له ئه‌فریقیاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وهندو شوێنه‌كانی تر ،شێوازێكی نوێی سه‌رژمێری
له وڵاتانی ئه‌وروپیدا سه‌ری هه‌ڵدا ،تا چەمکی (ئاماری دانیشتوان) شوێنی سەرژمێری
گرتەوە، كه تیایدا تەواوی زانیاریە دێموگرافی و ئابوری و کۆمەلایەتیەکان
کۆدەکرێنەوە، و گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بریتی بوون له خۆئاماده‌كردنێكی باشی
پێش وه‌خته ،له رێگه‌ی پرۆڤه‌و راهێنان به كه‌سانی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه
،و ئاماده كردنی فۆرمی خێزانیی تایبه‌ت و راپەراندنی لە یەک کاتدا ، و دوواتر جیاكردنه‌وه‌یه‌كی
ووردی زانیاریه‌كان ،وتاوتوێ كردنی ئه‌و
زانیاریانه‌ی پێویستن له‌م ئامارە‌دا كۆ بكرێنه‌وه ، و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر
له گرنگی وبایه‌خی پرۆسه‌كه ،و دابینكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م كاره‌و چه‌ندین
ورده‌كاری تر .
له دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌سه‌ر
ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٩٦٩ەوە لە رێگای سەندوقی
دانیشتوانەوە ،رێكخراوی تایبه‌ت وبه‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاماری دانیشتوان دانرا ،چ
بۆ هاوكاری كردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، یان توێژینه‌وه له دیارده دانیشتوانیه‌كان
به گشتی ،دوواتر رێنمایی كردنی وڵاتان و ئاگادار كردنه‌وه‌یان له مه‌ترسیه‌كانی نه‌بوونی
داتای پێویست له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی دانیشتوان .
له ئێراقدا ، هەر لە سه‌ره‌تای
پێكهێنان و لکاندنی باشوری کوردستان بە عێراقەوە ، چه‌ند هه‌وڵێك دران بۆ سه‌رژمێری كردنی دانیشتوان،
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون وبه خه‌مڵاندن ومه‌زه‌نده‌كاری ژماره‌كه‌یان
دیاری كرد ،وەکو ئەوەی لە ساڵانی ١٩٢٧ و 1935دا كرا .
یه‌كه‌م سه‌رژمێرى فه‌رمی
وله رێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ت وبه‌شداری لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی وله لایه‌ن خه‌ڵكی
شاره‌زاو تا راده‌یه‌ك پیسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدرابێت، ئه‌و سه‌رژمێریه پڕ كه‌موكورتی و ناته‌واوه‌یه كه له ساڵى (1947) ئه‌نجام دراوه ، لەم
سەرژمێریەدا بە هۆی سەختی ناوچە کوردنشینەکانەوە ، نەبوونی ئامرازی گواستنەوەو
خراپی رێگاوبان و کەمی ژمارەی خوێندەوارو بەشدارانی تۆمارکردنەکە ، بە تایبەتی
کەمی ریژەی خوێندەوارانی کورد ، به هه‌زاران گوندی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و به‌رپرسان
و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رژمێریه‌كه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كردووه ..
لە عیراقدا بریار بوو ئیتر
هه‌ر (10) ساڵ جارێك سه‌رژمێری بكرێته‌وه , بۆیه دواتر له ساڵه‌كانى (1957 –
1965 – 1977 – 1987) سه‌رژمێرى ئه‌نجام دراوه له مانه‌شدا جگه له ساڵی 1957 ئیتر
له هه‌موو سه‌رژمێریه‌كانی تردا ره‌وشی سیاسی وكارگێڕی له ئێراقدا له‌وپه‌ڕی
نائارامی و نا له‌باریدا بووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی ،كه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی
سه‌رژمێری سه‌ركه‌وتو ئارامی وله باری ره‌وشی سیاسی و كارگێڕیه ،ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری
له ساڵی 1965دا خۆی نائاسایی بوو ،ئێراق به یه‌ك زنجیره كوده‌تاو شه‌ڕو ناكۆكیدا
تێده‌په‌ڕی ،جگه له‌وه‌ی له كوردستاندا شۆڕشی ئه‌یلول چوارساڵ زیاتر بوو درێژه‌ی هه‌بوو ،له ساڵی 1977دا سه‌دان هه‌زار
كورد ئاواره‌ی ئێران ووڵاتانی جیهان بوون ،له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌كران ،له
ساڵی 1987یشدا كه دووا سه‌رژمێریه له‌م سێ پارێزگایه‌ی كوردستاندا كرابێت ،لە
گەرمەی جەنگی عیراق –ئیران و گونده‌كانی كوردستان هه‌موو وێران كرابوون و جگه له
ناوه‌ندی پارێزگاكان وشارۆچكه‌كان وئه‌وانه‌ی لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە تەواو
کۆنترۆڵکرابوون ، ئیتر ته‌واوی ناوچه‌كه به‌گشتی كرابووه ناوچه‌ی سه‌ربازی و قه‌ده‌غه‌كراو
ونه‌ك هه‌ر ناونوس نه‌كران به‌ڵكو دوواتر به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالیش كه‌وتن ، و
ئه‌وانه‌ی رزگاریشیان بوو ،هیچ کەسێک له
سه‌رژمێری ١٩٨٧دا ناونوس نه‌كراوه ، له ساڵى (1997)دا به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رژمێریه‌كانی
پێشووتر سه‌رژمێریه‌ك له عێراق كرا به‌ڵام
جگه له ناوچە کوردستانیە دابڕینراوەکان ، سێ پارێزگاكه‌ی تری كوردستانی نه‌گرته‌وه
، لە دووای ٢٠٠٣شەوە بارودۆخیکی لەبار نەهاتە
ئاراوە بۆ ئاماری دانیشتوان لە عیراقدا.
کەواتە جگە لە کەموکورتی و ناتەواوی
زۆربەی ئەو سەرژمێری و ئامارانەی لە عێراقدا کراون لە بیستەکانەوە تا هەشتاکان، ئیستا نزیکەی چل
ساڵە پرۆسەیەکی دیکەی لەو جۆرە لە کوردستان ئەنجام نەدراوە، بریارە لە ٢٠ی
ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە عیراقدا ئاماری دانیشتوان بکرێت، بە شێوەیەکی ئەزمونی لە مانگی
ئایاری رابردوودا چەند نمونەیەک ئەنجامدرا، و بە پێی هەواڵەکان ئامادەکاری کراوە
لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسەکە بە شێوەی کۆتایی ئەنجام بدرێت ..
وەکو دەرئەنجام ئەگەر بە
وردی سەیری میژووی سەرژمێری و ئامارەکانی دانیشتوان بکەین لە عیراقدا ،بە درێژایی
میژوو غەدر لە کورد کراوە، لەسەرەتادا بە هۆی سەختی ناوچەکەو نەبوونی رێگاوبان و
بەرزی ریژەی نەخوێندەواری و ترسی کورد لە دەسەڵات ، دوواتریش کوردستان ئارام
نەبوە، یان کورد دەسەڵات و رۆلی بەرچاوی لە پرۆسەکەدا نەبووە، جگە لەوەی نزیکەی چل
ساڵە سەرژمیری سەرتاسەری دانیشتوان لە عیراقدا نەکراوەو لەم ماوەیەدا گۆرانی
دێموگرافی گەورە لە کوردستان رووی داوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانیە
دابڕینراوەکادا.
ئێستا بە سەدان گوندی کورد لە ناوچە کوردستانیە
دابڕینراوەکاندا ، کە لە ئاماری دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ ناویان هەیە ،و تۆمار کراون ،و
ئەو کاتە بە دەیان خێزانی کوردی لێ نیشتەجێبووە ، ئێستا چۆڵن و ئاوەدان
نەکراونەتەوە، و دانیشتوانەکەی ئاوارەی هەولێرو سلێمانین ، یان لە دەرەوەی وڵاتن
..جگە لەوەی سەدان گوندی دیکە کە لە ئاماری دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧دا چل پەنجا
خێزانی کوردی لی نیشتەجی بووەو ئیستا سێ یان چوار خێزانی بۆ گەراوەتەوە ! ئەوانیش
هیچ ئومێدیکیان بە ئایندەی ناوچەکە نیە و ناتوانن هیچ سەرمایەگوزاریەک بکەن و
دڵنیا بن کە جارێکی دیکە ئاوارە نابنەوە ، بۆیە مسۆگەر نیە ئەو چەند خێزانەش لە
کاتی سەرژمیری و ئەنجلمدانی ئامارەکە لە گوندەکانیان ئامادە بن و تۆمار بکرێن ..
لە بەرامبەر ئەمەدا ، بە
هەزاران خێزانی عەرەب لە ناوچە کوردستانیە دابڕینراوەکان، بە تایبەت لە مەرکەزو
ناو شاری کەرکوکدا، نیشتەىجێ کراون ، ئاسانکاری بونیادنانی خانوبەرەو خزمەتگوزاری و گواستنەوەی فۆرم و
پشتگیری نیشتەجێبوونیان بۆ کراوەو وەکو دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکە مامەڵەیان لەگەڵ
دەکرێ ، وەکو مافی هاوڵاتیبوون ، هەر عیراقیەک ئازادە لە کوێ دادەنیشێت و مافی
نیشتەجێبوون و پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەیە، بەڵام دەستوری عیراقی نوی رێگا بەو
جۆرەی نیشتەجێبوون نادات کە بە مەستی
گۆڕینی دێموگرافی ئەنجلم دەدرێت،
بۆیە
پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد زامنی
ئەوە بکات کە ئەنجامەکانی ئەم ئامارە بە هیچ شێوەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان
مامەڵەی پیوە ناکرێت و بەکار نایەت، لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە بە باری نەتەوەیی و
مەزهەبی تێدا ناکرێت ..
هەروەها
پیویستە ، لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ، یان دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لیژنەیەک پێکبهێنرێت لە
پسپۆرانی دێموگرافیا و ئامار‌و کۆمەڵناسی و جوگرافیا و دەرونزانی بۆ پێداچونەوەیەکی
وردی ئەو فۆرمەی لە پرۆسەکەدا بەکار دێت ، بۆ دڵنیابوون لەو زانیاریانەی مەبەستە
کۆ بکرێنەوە ، ئایا سودو بایەخیان چیە؟ یان دوواتر چۆن دەتوانین لە توێژینەوەی
زانستی و بەراوردکاریدا بەکاریان بێنین ، نەک بە پێچەوانەوە لە جیاتی زانینی
قەبارەی ستەمەکانی سەر گەلەکەمان ،داوای جۆرە زانیاریەکی تێدا بێت راستیەکان
چەواشە بکات ...