201 کوردستان

42 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان دادەمەزرێندرێن

08:59 - 01/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستی بە (42) هەزار كارمەند هەیە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە (KNN)ـی راگەیاند: بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە (42) هەزار کارمەند هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پاداشتی کارمەندەكان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دیاری دەکرێت.

پێشتر، سەرۆکایەتیی هەرێم لە مەرسومێکى نوێدا رۆژى (2024/10/20) بەوادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شەشەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریكرد و داواشی لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان كرد، رێكاری پێویست بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ جێبەجێکرنى بڕیارەكە بگرنەبەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن