بەپەلە.. ئۆتۆمبێلێک لەسلێمانی گریگرت و دەنگێکی بەرزی لێوەهات
12:11 - 02/07/2024
زەمەن - سلێمانی
لەگەڕەکی راپەڕینی شاری
سلێمانی لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و شۆفێرەکەی هەردوو قاچی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان
دوو کەس تێیدا برینداربون و براون بۆ نەخۆشخانە.
پەیامنێری «زەمەن» لەشاری
سلێمانی ئاشکرایکرد کە هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی هۆکاری
روداوەکە. کە ئایا تەقینەوە بووە یان سوتاوە و گڕیگرتووە.
بەرگری شارستانی سلێمانی
و پۆلیسی سلێمانی دەڵێ ئۆتۆمبێلەکە گری گرتووە.