دەگوترێ؛ بریندارەکانی ڕوداوەکەی سلێمانی خەڵکی باکوری کوردستانن
12:38 - 02/07/2024
زەمەن - سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە
٢ی تەمووزی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی ئۆتۆمبێلێک
تەقیەوە و قوربانی لێ کەوتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان
دوو کەس تێیدا برینداربون و براون بۆ نەخۆشخانە، شۆفێرەکە هەردوو قاچی پەڕیوە.
پەیامنێری «زەمەن» لەشاری
سلێمانی ئاشکرایکرد کە هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی هۆکاری
روداوەکە. کە ئایا تەقینەوە بووە یان سوتاوە و گڕیگرتووە.
هەرچەندە، بەرگری
شارستانی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی دەڵێ ئۆتۆمبێلەکە گری گرتووە، زانیارییەکان باس
لەوە دەکەن پێشتر بۆمبێک لکێندراوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە و دواتر تەقیوەتەوە.
هاوکات زانیارییەکان
باس لەوە دەکەن، بریندارەکان خەڵکی باکووری کوردستانن و سەر بە تەڤگەری ئازادین.