15 دیداری سەرۆکی هەرێم لە بەغدا
02:45 - 14/01/2025
زەمەن – هەرێمی
كوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی
یەکشەممە 12.01.2024 چووە بەغدا، ئەو رۆژە کۆبوونەوەیەک و رۆژی دوای ئەویش (14) کۆبوونەوەی
یەک لە دوایەکی کرد و زۆربەی هەرە زۆری دەست رۆیشتووەکانی عێراقی بینی.
رۆژی یەكەمی سەردانەكەی كە لە ئێوارەی یەکشەممە
بوو، لە بەغدا کۆبوونەوەی (هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت) هەبوو، ئەمە ئەو کۆبوونەوەیەیە
کە ناوە ناوە دەکرێت و بڕیاربەدەستانی عێراق لێی کۆدەبنەوە، چونکە حکومەتی عێراق لەم
هێزانە پێکهاتووە و کۆبوونەوەکەش بۆ کەسی یەکەمی ئەو هێزانەیە تا بڕیارێک لە چارەنووسی
دۆخەکە بدەن، لەو کۆبوونەوەیە نێچیرڤان بارزانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی دەکرد.
بەپێ راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێم ”سهرۆك نێچيرڤان
بارزانى، وێڕاى جهختكردنهوه له ماف و شايسته ياسایى و دهستوورييهكانى ههرێمى
كوردستان، ستايشى رۆڵى بەرێز سهرۆك وهزيران
ئهلسوودانى كرد كه له ماوهى ساڵى رابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگهيشتنى ههولێر
ـ بهغدا و هيواى خواست ههموو پرسهكان به گفتوگۆ، چارهسهر بكرێن”.
بۆ رۆژی دووەم سەرۆکی هەرێم دانە دانەی ئەو بەرپرسانەی
بینیووە کە لەکۆبوونەوەکەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوون لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تر کە
بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان نەکردبوو.
گرنگترین دیداریان ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیران بوو، چونکە زۆربەی هەرە زۆری کێشەکانی هەردوولا پەیوەستە بە حەق و حیسابی
موچەخۆرانی هەرێمەوە، سەرۆکایەتی هەرێم لە سەر سایتەکەیان نوسیویەتی ”پاراستنی بەرژەوەنديی
هاوڵاتییان و باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی پابەندييهكانى نێوان حکومەتی فیدراڵ و
حكومهتى هەرێمى كوردستان” کرۆکی قسەکانیان بووە.
سەرۆکی هەرێم کێی بینی؟
-یەكەم دیدار
كۆبونەوە لەگەڵ هاو پەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت
– لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق
– محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران
– مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان
– فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری
– جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی
– نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا
– حەیدەر عەبادی، سەرۆکی نەسر
– هادی عامری، ئەمینداری بەدر
– عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە
– قەیس خزعەلی، ئەمینداری عەسائیب
– خەمیس خەنجەر، سەرۆکی سیادە
– موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەساس
– موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی عەزم
– عەبدولسادە فرێجی، سەرۆکی نەهجی نیشتیمانی