بەپەلە... وەزارەتی دارایی هەرێم: مانگ هەبووە بە هەشت جار پارەی مووچە لە بەغداوە نێردراوە
03:07 - 14/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دایەوەو دەڵێت: بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه له وه‌ڵامێكدا له‌ژێرناوی "ئایا ئێمە هاوڵاتی عێراقین وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دەداتەوە و ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، دادپه‌روه‌رانه نه‌بو و پابه‌ند نه‌بوه به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست، به‌و پێیه‌ی حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له هه‌رێمدا پاره‌دار كردوه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت له بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێم/هه‌ولێر، به بڕی ١٠ ترلیۆن و ٢٦ ملیار و ٨٨٣ ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زار و ٥٤٩ دینار دوای ئه‌وه‌ی بڕی ٧٢٦ ملیار و ٩٩٥ ملیۆن و ٧٧٥ هه‌زار و ٤١٤ دینار وه‌ك به‌شداری له لێبڕینی خانه‌نشینی و باجی داهات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، به‌پێی خشته‌ی (E) له بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بریتیه له ١١ ترلیۆن و ٥٧٦ ملیار و ٥٢١ ملیۆن و ١٥ هه‌زار و ٣٧ دینار.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه بڕی چوار ترلیۆن و ٣٤٧ ملیار و ٤٨٤ ملیۆن و ٣٨٢هه‌زار و ٦٥٤ كۆی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه تا 11/30/2024، به‌پێی باڵانسی وردبینی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی دوه‌می ٢٠٢٤ كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ڕایگه‌یاندوه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ئێمه ئه‌م لێدوانه به ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، به بڕی (٣٩٩,١٦٨,٩٦٤,٥٠٠) دینار گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێمی/هه‌ولێر، به‌پێی ماده‌ی (٢٩) له یاسای كارگێڕی دارایی ژماره ٦ی ساڵی ٢٠١٩، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی فیدراڵی وه‌زیر و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی ٥٠٪ی داهاته فیدراڵییه نانه‌وتییه‌كان له مانگی ئایاری ٢٠٢٤ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هاوكات ئه‌و بڕه داهاته ناوخۆییه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌رجی كارپێكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی موچه كه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێندراوه".