326 کوردستان

گه‌رمای ئه‌مڕۆ تاقه‌تپڕوكێنه‌

11:42 - 09/08/2024

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی ده‌ڵێ؛ ئه‌مڕۆ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزده‌بنەوەو خۆڵبارینێكی سوكیش ده‌بێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە هەواداز

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرزتر دەبن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە هەواداو پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ بەرزدەبن.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
ھەولێر: 45،
سلێمانی: 43،
دھۆک: 44،
کەرکوک: 46،
ھەڵەبجە: 44،
سۆران: 43،
گەرمیان: 47 پلە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن