450 کوردستان

بەپەلە.. زانیارى نوێ لەبارەى کۆبوونەوەکەى سودانى و لایەنەکان بۆ دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک گەیشت

08:13 - 10/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بڕیاربوو ئەمشەو کاتژمێر هەشت لە هۆتێل رەشید لە بەغداد، سودانى لەگەڵ لایەنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەکوک کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنى پارێزگارێک بۆ شارى کەرکوک، بەڵام سەچاوەیەک لە بەغدا بە زەمەنى راگەیاند، کەس ئامادەى کۆبوونەوەکە نەبووە بۆیە کۆبوونەوەکە نەکراوە.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، تەنیا چوار ئەندامى یەکێتى ئامادەبوون و بافڵ تاڵەبانى و رەیان کلدانیش ئامادەبوون ئەگەر هەموو ئەو 10 ئەندامەى یەکێتى و تورکمان و عەرەب و مەسیحى ئامادەبن، ئەوانیش بچنە کۆبوونەوەکە و پرسى پارێزگارى کەرکوک یەکلایى بکەنەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى تەنیا چوار ئەندامى یەکێتى ئامادەبوون، کۆبوونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە و نەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن