بای شەماڵ چالاکدەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت
09:50 - 10/08/2024
زەمەن - کوردستانی
كەشناسێك ئاشكرایدەكات، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و بای شەماڵ چالاك دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی كوردستان، لە سبەینێوە تا کۆتایی هەفتەکە پلەکانی گەرما لەنێوان (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئەمڕۆوە بای شەماڵ بەخێرایی (10 بۆ 25) کم لە كاتژمێرێكدا چالاك دەبێت، بەتایبەتی لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بەدواوە.