114 جیهان

ترەمپ رەخنە لە بایدن دەگرێت کە خەریکی پشووە

10:48 - 02/09/2024

زەمەن  - جیهانی

رۆژی شەممە جۆ بایدن بە کڵاو و تیشێرتێکی رەشەوە لەگەڵ خانمی یەکەمی ئەمریکا بۆ پشوودان چوونەتە کەنار دەریا لە ویلایەتی دێلاوێر. بایدن لەبەر هەتاو لەسەر کورسییەک دانیشتووە و خەڵک بەلایاندا تێپەڕ دەبن.

لە کاردانەوەیەکدا دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth)، کە تایبەتە بە خۆی، رایگەیاند، "لە غەززە بارمتە دەکوژرێن، کەچی بایدن لە کەنار دەریا خەریکی پشوودانە.

وتیش:«لە غەززە قەیرانی بارمتەکان هەیە، ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی کامالا هاریس لاوازە و کاریگەریی نییە، ئاگاشی لێ نییە خەریکی چییە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن