مهكۆی ههولێری گۆڕان بۆ پارتی: جگه له درۆیهكی رووت هیچی ترتان پێنییه
09:13 - 04/09/2024
زهمهن – ههولێر
دهقی راگهیهنراوهكه:
پارتی هەمیشە بەڵگەی
ئیفلاسی سیاسی خۆیمان بۆ بەیان دەکات
ھێزی دۆڕاو و
لاربوەوە بە درۆ ڕاست نابێتەوە..
پارتی و یەكێتی
لە ١٩٩٢ كە دەسەڵاتداری رەھای كوردستانیان لابوە یان خەریكی شەڕی ناوخۆ بون یان خەریكی
دزی وگەندەڵی بون و برا بەش داھات و سامانی وڵاتیان بەش كردوە، ئێستاش كە نزیك دەبینەوە
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوان چونكە ھیچیان پێ نیە بۆ خەڵكی كوردستان خەریكی
شەرێكی میدیاین و دەیانەوێ بەم درۆ و چەواشەكاریە جارێكی دی فریوی خەڵكی كوردستان
بدەن،
بۆیە ئەمڕۆ وەک کاری هەمیشەیان کە لەسەرەوە باسمان کرد . ئەمڕۆ کۆمەڵێک
گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەو کوردستانە هێناوەو کۆبونەوەیان لەگەڵ کردون ، گوایە ئەوانە هەڵسوڕاو و ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانن و چونەتە ناو ڕیزەکانی
پارتی دیموکرات ، ئێمەش دەڵێن جگە لە درۆیەکی ڕووت هیچی ترتان پێنیە و پەتی درۆ زۆر
کورتە و لە جیاتی ئەم یاریە ناشرینە دوبارەیە كە لەسەردەمی مەلای وجەلالیەوە دەستان
پێكردوە و ھیچ ئەنجامێكی نەبوە، بڕۆن بیر لەوە بكەنەوە لەم سەردەمی پێشكەوتنە ڕێگەی
نوێ تاقی بكەنەوە بۆ ئاشتكردنەوەی خەڵك.
هەر بۆیە وەک ڕەوان شاد نەوشیروان مستەفا دەیفەرموو ئەوانە
تەنها درۆ و دراویان بەدەستەوەماوە ئەگەر ئەوەشیان نەمێنێ ئەوا وەک هەمبانەی فوو تێکراو لەشوێنی خۆیان بەتاڵ
دەبنەوە . بۆیە پارتی وەک بازرگانێکی موفلیس بەدوای دەفتەری قەرداراندا دەگەڕێ
،
مەکۆی قەزای ناوەندی
هەولێر
3/9/2024