915 کوردستان

ئەو وەبەرهێنەى فڕۆکەخانەى کەرکوکى دروستکرد دەستگیرکرا

08:34 - 04/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک لەسەر بڕیاری ئەحمەد عەبدوڵا غەرب، دادوەری دادگای تێهەڵچونەوی سێیەمی کەرخ لە شاری بەغدا، وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکیان لە ناو ئۆفیسی خۆی لە ناو فرۆکەخانەکە دەستگیرکرد.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیلەوبارەیەوە رایگەیاند، دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای کەسێک بووە بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەحمەد عەبدوڵا غەرب بەرپرسی هەوپەیمانێتی عەزمە لە کەرکوک، کە پێکهاتووە لەچەند پەرلەمانتارێکی سونە و خەمیس خەنجەر سەرپەرشتی دەکات، ماوەیەکە لەگەڵ محەمەد تمەیمی وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کێشە و ململانێیان هەیە و چەند جارێک ناوی یەکتریان زڕاندوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هەردووکیان خەڵکی قەزای حەویجە وناحیەی عەباسی باشوری شاری کەرکوکن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن