پاپا و ئیمام پەیماننامەیەکی یەکڕیزیی ئیمانی ئیمزادەکەن
10:17 - 06/09/2024
زهمهن - ههولێر
هەردوولا داوادەکەن
ئاین بۆ نانەوەی ململانێ بەکارنەهێنرێت.
رۆژنامهی عهرهب
نیوز له چاپی ئهمڕۆیدا بڵاویكردهوه رۆژی پێنجشەممە نەسرەدین عومەری ئیمامی باڵای
وڵاتی ئەندەنوسیا و پاپا فرانسیسی پاپای فاتیکان، لە مزگەوتی ئیستیقلال لە جاکارتای
سەر بە ئەندەنوسیا پەیماننامەیەکی هاوبەشیان ئیمزاکرد. تیایدا هۆشداری دەدەن، کە
نابێت ئاین بۆ نانەوەی ناکۆکی بەکاربهێنرێت.
بابەتی سەرەکیی پەیماننامەکە بریتییە لە یەکێتیی
نێوانی ئاینەکان. لە سەردانەکەی پاپا فرەنسیسی پاپای فاتیکاندا بۆ ئەندەنوسیا ئەم
پەیماننامەیە ئیمزاکراوە، ناوی لێنراوە (کارسازیی ئاینی لەپێناوی مرۆڤایەتییدا). تێیدا
هەردوولا جەختیان لەسەرئەوە کردووەتەوە، کە ئەو توندوتیژی و ململانێیانەی لە دنیادا
بڵاوبوونەتەوە زیان لە مرۆڤایەتی دەدەن