وەزارەتی پلاندانانی عێراق: لیستی سەرژمێری ٧٠ پرسیار و ١١ تەوەر لە خۆدەگرێت
11:24 - 08/09/2024
زەمەن - عێراق
وەزارەتی
پلاندانانی عێراق دەڵێت: لیستی سەرژمێری(٧٠) پرسیارو (١١) تەوەر لە خۆدەگرێت، بەڵام
هیچ پرسیارێكی لەبارەی نەتەوەو ئاین تیادانیە.
لە لێدوانێکدا بۆ
رۆژنامەی ( الصباح) عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان باسی لەوە
کردووە، ئامادەكارییەكانی وەزارەتەكەیان گەیشتووەتە لوتكە، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری
گشتی لە عێراق، سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستیی و رێوشوێنە هونەرییەكانیان پەیوەست بە
پرۆسەكەیان تەواوكردووە، كە كارمەندەكان پێویسیتان پێیەتی.
دەشڵێت: (١٢٠) هەزار
فەرمانبەر كاردەكات بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە پارێزگا جیاوازەكان، بە ئامانجی
خولقاندنی وێنەیەكی تەواو لە سەر یەكە ئیدارییەكان.
ڕوونیشیکردەوە،
لیستی سەرژمێری (٧٠) پرسیار ئاڕاستە دەكات، كە(١١) تەوەر پەیوەست بە تایبەتمەندیەكانی
ژیانی تاك لە خۆدەگرێت، لە چوارچێوەی كەرتەكانی تەندروستی و فێركردن و كارو نیشتەجێبون
و خزمەتگوزاری، بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری وردلەبارەی ژمارەی خێزانەكان و نیشتەجێبوان
لە هەر مالێك، بۆ زانینی ئاستی زانستی هەر هاوڵاتیەك، وێڕای ئەو نەخۆشیانەی خێزانەكان
بەدەستیەوە دەناڵێنن.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکەیان
راهێنانی بە (٤٠) هەزار كادێری تەواوكردووەو سەرەتای مانگی داهاتووش راهێنان بە
(٨٠) هەزار كەسی تر دەكات بەشێوەیەكی گروپ گروپ، بۆ گەیشتن بە ئامادەكاری تەواو لە
(٢٠) تشرینی دووەمدا.