54 عیراق

ئاگادارییەک لە سوودانییەوە

12:16 - 19/12/2024

زەمەن - عێراق

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاوێژکارەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەبێ ڕەزامەندی فەرمی هیچ لێدوانێک نەدەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی راوێژكارەكانی ئاگاداركردووەتەوە بیروبۆچونی خۆیان دەرنەبڕن لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا، بەجۆرێك پێچەوانەی چوارچێوە گشتیەكانی ئیدارەدانی دەوڵەت بێت، لەڕێی گوزارشتكردن لە بیروڕای خۆیان كە نمایندەی حكومەت ناكات.

هاوکات داواشی لێ کردوون کە نابێت چاوپێكەوتن بكەن و لێدوان بدەن بۆ میدیاكان، بە رەزامەندی فەرمی نەبێت.

هەروەها راوێژكارەكانی سەرپشك كردووە لەنێوان بەردەوامبون لەكاری فەرمی یاخود سازشكردن لە پۆست و پێگە راوێژكارییەكانیان، كە لەو حاڵەتەدا دەتوانن لێدوان بدەن و گوازرشت لە بیروڕاوی خۆیان بكەن.

ئەمەش دوای ئەوە دەیت کە ئیبراهیم سمێدەعی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرایكرد، داوا لە حكومەتی عێراق كراوە گروپە چەكدارەكانی عێراق چەك بكات، وتیشی: ئەگەر گروپە چەكدارەكان خۆرسكانە وەڵامی ئەو دوایە نەدەنەوە ئەوا بەهێز چەك دەكرێن، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەشێك لە هێزە شیعیەكان و گروپە چەكدارەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن