گۆڕانکارى لە فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانە دەکرێت
09:11 - 16/12/2024
زەمەن - عێراقى
لە عێراقى گۆڕانکارى لە فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانە دەکرێـت و دەکرێتە ئەلیکترۆنى، لە ساڵى داهاتووشدا لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە قۆناغى دووەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە چوار پارێزگا دەستپێدەکات، یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، پلانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە، ئێستا لە پارێزگاری واست بەڕێودەچێت، لە سەرەتای ساڵی نوێوە، قۆناغی دووەمی بە ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک لە چوار پارێزگاى دیکە دەستپێدەکات، پارێزگایەکیان لە هەرێمی کوردستانە.
حەنوون دەشڵێت، لە داهاتوودا بۆ سەردانی هاووڵاتیان، وەزارەتی بازرگانی پشت بە مۆبایلی هاووڵاتیان دەبەستێت، سیستمی ئەلیکترۆنی بە جۆرێک دەبێت، هەموو رێکارەکان لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەکرێت وەک: سڕینەوە، زیادکردن، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک، زانینی مادە خۆراکییەکان و وادەی گەیشتن بۆ بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک.