لوبنان داوا لە عێراق دەکات دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانى بکاتەوە
07:50 - 15/12/2024
زەمەن - عێراقى
بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لوبنان داواى لێکردوون گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ بەیروت دەستپێبکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری گواستنەوەی عێراق عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى هیچ لارییەکی نییە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان دەستپێبکاتەوە و ئامادەیە، بەڵام دەبێت ئاسمانی ناوچەکە بەدیاریکراویش سووریا بەتەواوی ئامادە بێت.
مەیسەم سافی گوتی، تاوەکو ئێستا سووریا بە فەرمی ئاگاداری نەکردوونەتەوە، کە ئاسمانیان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی. هەر کاتێک بە فەرمی ئاگادار کرانەوە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.