وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیدەکاتەوە ماهیر ئەسەد لێرە بێت
10:59 - 17/12/2024
زەمەن _ عێراقی
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر هاتنی ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە لە عێراق بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاند: ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەد لە خاکی عێراق، راست نین.
ئامژەی بەوەشدا، داوا لە دەزگاکانی راگەیاند دەکەم کە وردبن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.