وێنە.. یەکێک لە جوانترین پەیامەکان بۆ غەززە
12:08 - 08/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
لە هۆڵەندا و
بەدیاریکراوی شاری ڕۆتەردام، زیاتر لە ١٦ هەزار جووت پێڵاوی منداڵان لە مەیدانێکدا
دادەنرێن.
دانانی ئەم
پێڵاوانە وەک پەیامێکە لەدژی بەردەوامیی جەنگ و کوشتنی منداڵان لە غەززە.
ئەو کەسەی
کەمپینەکەی ڕێکخستووە باس لەوە دەکات، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە غەززە بوون بە
قوربانی زۆر زیاترن، بەڵام پێڵاوی پێویستیان
لەبەر دەستدا نەبووە دایبنێین.