پزیشكیان دەیەوێت پایتەخت لەتارانەوە بۆ شارێكی تر بگوازێتەوە
02:49 - 08/09/2024
زەمەن - ناوچەیی
رۆژنامەی ئەفكاری چاپی تاران لە ژمارەی ئەمڕۆیدا
بڵاویكردەوە سەرۆککۆماری ئێران جەختی لە سەر پێویستی گواستنەوەی پایتەخت لە تاران
کردەوە و کێشەکانی ژینگە و ژێرخانی شارەکەى بە هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە ناوبرد، وەک
نەبوونی ئاو و پیسبوونی هەوا.
مەسعود پزشکیان، ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامبوونی
سیاسەتەکانی ئێستا ئەو ئاڵنگارییە چڕتر دەکاتەوە و گواستنەوەی پایتەختی ئێران بۆ هەرێمێکی
دیکە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ ئەو پرسانە.
رۆژنامەكە دەڵێت، گەشەسەندنی تاران بەو سەرچاوە
ئاوییەی ئێستا مەحاڵە و پێشنیازی کرد ناوەندی سیاسی و ئابووریی ئێران بەرەو باشوور
و ناوچە نزیکەکانی دەریا بگوازرێتەوە و حکومەت بچێتە هەرێمی نوێ بۆ ئەوەی خەڵک ئەم
پرۆسەیە پەیڕەو بکەن لەبەرئەوەی ئەم کارە دەتوانێت تاران لە کێشەکانی ئێستای رزگار
بکات.