1405 کوردستان

به‌هرۆز قه‌شانی پارێزگاری پێشوتری سلێمانی كۆچی دوای كرد

11:06 - 20/12/2024

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

 

 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ (به‌هرۆز حه‌مه‌ ساڵح فه‌قێ ره‌شید) كه‌ ناسرابوو به‌ به‌هرۆز قه‌شانی كۆچی دوایی كرد.

 

 به‌هرۆز حه‌مه‌ ساڵح ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌رگیری نه‌خۆشیه‌كی قورس ببوو له‌ ماڵه‌وه‌ پشووی ده‌دا.

ژیاننامه‌ی به‌هرۆز قه‌شانی:
- له‌ ساڵانی 2010 تاوه‌ك و 2015 پارێزگاری سلێمانی بوو.

-ناوبراو له‌ ساڵی 1953 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌یان خه‌ڵكی گوندی قه‌شانی شارباژێڕن سه‌ر به‌ قه‌زای ماوه‌ت..

-ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیاری بووه‌.

-له‌ كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی 2009 و له‌ (29)ی مانگی (12)ی ساڵی (2009)به‌ بریاری هه‌رێمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ به‌ پارێزگاری سلێمانی و له‌سه‌ره‌تای 2010 ده‌ست به‌كاربوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن