1941 کوردستان

بەڕێوەبەری گشیی پەروەردەی سۆران دیاردەیەک کە لەناو مامۆستایان و قوتابیاندا بڵاوبووەتەوە قەدەغەدەکات

09:23 - 19/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران لەسەر ئەو مامۆستایانەى لە پۆلەکانی خوێندن ڤیدیۆ تۆمار دەکەن کاتێک لە لایەن قوتابییانەوە شیرینی و قاوەیان پێدەدرێت ئاگادارى مامۆستایانى سنوورەکە دەکاتەوە و دەڵێت، هەر بەڕێوەبەرو مامۆستایەک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.

ئاکارا ئەلیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران رایگەیاند، ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە بڵاو دەبنەوە، ئیدارەی سۆرانیش بەدەر نەبووه لەو بابەتە، کاتێک مامۆستا لەلایەن قوتابییانەوە نەستەله، جبس، قاوەیان پێدەدرێت و تۆمار دەکرێت و ڤیدیۆکەی بڵاودەکەنەوە، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە هیچ جۆرێک لە گەڵ ئەو جۆرەکارانە نین و هەر بەڕێوەبەرێک و مامۆستایەک کاری لەم جۆرە بکات و ڤیدیۆیان بڵاوببێتەوە یان بۆ ئێمە بنێردرێت سزایان دەدەین.

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سۆران راشیگەیاندووە، ئەم جۆرەکارانە هیچ خزمەتێک بە بواری پەروەردەو فێرکردن ناکات، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستا، بۆیە ئاگاداری پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەینەوە ئەو بابەتە بنبڕبکەن و دووبارە نەبێتەوە، هەرشتێک لە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن بێت ئێمە لەگەڵین و پاڵپشتی دەکەین، بەڵام کاری لەم جۆرە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن