96 جیهان

"ئیسرائیل تەنها غەزەی ناوێت بەڵکو دەیەوێت بگات بە تورکیا"

12:40 - 01/10/2024

زەمەن - ناوچەیی

ڕۆژنامەی یەنیشەق بڵاویکردەوە، لەنوێترین پێشهاتدا، نومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت: مەترسی هەیە لەسەر خاکی سوریاوە ئەم جەنگەی کە ئیسرائیل دەستیپێکردووە بەرەو تورکیا بێت.

ناوبراو  ئاماژەی بە مەترسیەکانی ئەگەری فراوان بوونی شەڕەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە کردووە.

ئەو دەڵێت: ئامانجی ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان هاوکات هێرش بۆسەر سوریا، بە دەستهێنانی خاکی بەڵێنپێدراوە کە لە نیلەوە تا فورات دەگات. کە بێگومان لەنێو ئەم ئامانجەشیاندا تورکیا هەیە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن