299 ئابوری

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

04:26 - 01/10/2024

زەمەن - عێراق

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە بەهۆی ڕۆژی نیشتمانی عێراقەوە بكرێتە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی تشرینی یەكەم دەكرێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی نیشتمانی كۆماری عێراقەوە.

دەشڵێت: هەر ئاهەنگ و بۆنەیەك ڕادەگیرێت وەك هاوخەمییەك بۆ برایانمان لە لوبنان و فەلەستین، كە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و باریی ناهەموار بوونەتەوە".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن