شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە سبەینێ ئەم رێگایە دادەخرێت
08:31 - 08/10/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، سبەى چوارشەممە رێگەى نێوان کەلار - خانەقین دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەکەى هاتووچۆى گەرمیاندا هاتووە، سبەینێ ( چوارشەمە) لە کاتژمێر حەوتى سەر لە بەیانییەوە ڕێگای ساڵەح ئاغا تاکو سێ ڕیانی بان راستای بەرامبەر کەمپی کۆنی ئاوارەکان تاکو کاتژمێر حەوتى ئێوارە دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە ڕێگاکەدا، ڕێگای هاتووچۆکردن دەکەوێتە سەر ڕێگای خانەقین بۆ کەلار، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن.