راگەیەنراوێك لە كەشناسیەوە : پێچەوانەی پێشبینیەكان گەرما دێتەوە
11:46 - 09/10/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێجەوانەی پێشبیینییەکان، شەپۆلی گەرما دێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دهبنهوه له تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێراى با لەسەر خۆو مامناوەند دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەی پێنجشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەرۆ لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دهبنهوه له تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى