391 کوردستان

لە دهۆک دوو کرێکار کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا

12:07 - 09/10/2024

زەمەن _ دهۆک

 

 لە پارێزگای دهۆک لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون سێ کرێکار کەوتنە خوارەوە و دووانیان گیانیان لەدەستدا.

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە سەنتەری شاری دهۆک لە یەکێک لە پرۆژەکانى نیشتەجێبوون، سێ کرێکار لە کاتی گواستنەوەی کەرەستە لە نهۆمى یەکەمى پرۆژەکەوە بۆ نهۆمى نۆیەم، و لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە

دووان لە کرێکارەکان گیانیان لەدەستدا، کە ئامۆزای یەکن و تەمەنیان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ١٨ کرێکار لەکاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن