کۆمسیۆن راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامێرەکانى دەنگدان بڵاوکردەوە
05:50 - 09/10/2024
زەمەن - کوردستانى
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دەنگدەرانى تایبەت و گشتیى ناویان لە دوو لیستى جیادایە و هیچ کەسێک لە هەردوو لیستەکەدا ناوى نییە، دەشڵێت، ئامێرەکانى دەنگدانى گشتیى بەهیچ شێوەیەک ناوى دەنگدەرانى تایبەت ناخوێننەوە.
کۆمسیۆن راشیگەیاندووە، لیستی ناوی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت جیاوازن، ئەو کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کە لە دەنگدانی تایبەت بەشدار نەبوون، ناتوانن لە دەنگدانی گشتی دا دەنگ بدەن، چونکە ناویان لەناو لیست و ئامێرەکانی وردبینی دا نییە.
ئەوەشى راگەیاندووە، دەنگدەرى تایبەت کاتێک دەنگەکەى دەدات کارتە بایۆمەترییەکەی لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی، کارتەکان لە رێگەی فەرماندەیی و لیواکانیانەوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.