کەشناسێک: ئەو گەرمایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا هەفتەیەکی دیکە بەردەوامدەبێت
09:58 - 09/10/2024
زەمەن - کوردستانی
کەشناسێک رایدەگەیەنێت، ئەو کەشوهەوا گەرمەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند ، ئەو کەشە سەقامگیرەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تامەودایەکی نادیار درێژەی دەبێت لەسەر ناوچەکانمان ئەویش بەهۆی گۆڕانکاری لەسیستەمی کەش و هەوای بەشێکی ناوچەکانی ئەوروپا و گەڕانەوەی کەشێکی تەڕی باراناوی بۆیان.
راشیگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکانمان کەوتۆتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی پەستان بەرزی خۆرهەڵاتی ئەوروپا، کە کەشێکی وشک و سەقامگیری ڕەخساندووە لەسەر ناوچەکانمان و دووبارە لەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتودا ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی تری بەرزە پەستانی دەریای ناوەڕاست و بەو هۆیەوە بەرزە پەستان وەک دیوارێک دەبێتە بەربەست و ناهێڵێ حاڵەتەکانی دابارین ڕوو بکەنە ناوچەکە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتودا خێرایی با بەزۆری لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم بوونەوە بەخۆوە نابینن ئەویش بەهۆی جێگیربوونی سیستمی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان.