67 ئابوری

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵەیەکی تایبەت بە نرخی نەوت لە هەرێم بڕیاریدا

04:07 - 23/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکەی تایبەت بە نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی تایبەت بوو بە دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە و دەڵێت لە تایبەتمەندی ئێمە نییە.

سکاڵاکە لەسەر وەزیری نەوت و سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركرابوو، تێیدا باس لەوەکراوە کە نرخی سوتەمەنی بە دیاریکراوی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق زۆر گرانترە.

هاوکات سكاڵاكە لەسەر ناڕەوایی ڕێكارەكانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان تۆماركرا بوو، بە جۆرێک نرخی هەر لیترێک بە ٥٠٠ دینار جێگیر کرابوو، لەکاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە ١٥٠ دینارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن