968 کوردستان

راگەیەنراوێک لە کەشناسیەوە؛ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

11:27 - 23/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

کەشناسی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

بەپێیڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی پێنجشەممەوە ئاشکرایکرد، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٣ پلەی سیلیزی 
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی 
کەرکوک : ٢٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی 
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی 
سۆران: ٢٢ پلەی سیلیزی 
گەرمیان :  ٢٧ پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن