ڕۆژنامەی روزگار: ناکرێت لە تارانەوە بڕیار بۆ هەموو ئێران بدرێت
02:40 - 17/11/2024
زەمەن _ ناوچەیی
ڕۆژنامەی روزگار لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، عەبدولکەریم حوسێن زادە، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ پەرەپێدانی کاروباری گوندەکان و ناوچە کەمدەرامەتەکان جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاردان لە تارانەوە بۆ هەموو ئێران کارێکی گونجاو نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی روزگار لە زاری عەبدولکەریم حوسێن زادە، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ پەرەپێدانی کاروباری گوندەکان و ناوچە کەمدەرامەتەکان ئاماژەیبەوەداوە، بەهێزکردنی ئابووریی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەتوانێت کۆچکردن لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان کەم بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە سیستەمی پلاندانان بگۆڕدرێت و توانا ناوخۆییەکانی هەر ناوچەیەک دەستنیشان بکرێن و بەو پێیە وەبەرهێنانیان بۆ بکرێت و دیدگای ناوەندگەرایی لە پلانداناندا بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی گەشەسەندنی هەمەلایەنە و راستەقینە بەدەست بهێنرێت.