کاتى دابەشکردنى هەشەم بەشەخۆراکى مانگانە راگەیەندرا
05:42 - 09/11/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو دەستدەکەن بە دابەشکردنى هەشتەم بەشەخۆراکى مانگانە.
وەزراەتەکە راشیگەیاندووە، هەشتەم بەشەخۆراکى مانگانە جگە لە خۆراکە سەرەکییەکان، چوار جۆر پاقلەمەنى تێدایە کە بریتین لە نۆک و نیسک و لەتکەنۆک و ماش و فاسۆلیا.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاندبوو، لە کۆگاکاندا خۆراکى پێویستیان بۆ دابەشکردنى هەشتەم بەشەخۆراک هەیە، هەرکات بڕیار لە دابەشکردنى درا، دەست بە دابەشکردنى دەکەن.