44 عیراق

تەواوی هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

02:32 - 19/11/2024

زەمەن – عێراق

تەواوی هێزە ئەمنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و قەدەغەی هاتوچۆش وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە لێدوانێکدا میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەكاتی سەرژمێریی گشتی لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ١٩ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی مانگ كۆتایی دێت و قەدەغەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگ، كە ڕۆژانی سەرژمێریی گشتییە، هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەبن، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی.

دووپاتیشی کردەوە، جوڵەی هاوڵاتییان، ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەكان سنوردار دەكرێن و قەدەغەی تەواویش لەنێوان شار و شارۆچكە و گوندەكان جێبەجێ دەكرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن