پەیامێک لە سوودانییەوە
12:29 - 19/11/2024
زەمەن - عێراق
محەمەد شیاع
سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: سەرژمێریی ئامرازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی
بڕیارە گرنگ و کاریگەرەکان.
ناوبراو ئەمڕۆ
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە وتارێکدا وتی: داوا لە هاووڵاتییان دەکەم پابەندی قەدەغەی
هاتوچۆ بن و زانیاریی دروست بدەن لەکاتی سەرژمێریدا.
دووپاتی کردەوە
سەرژمێریی تەنها چەند ژمارەیەک نین کە کەڵەکە دەبن، بەڵکوو هێڵی دابەشکەری نێوان پێشبینی
و ڕاستییەکانە و ئامرازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی بڕیارە گرنگ و کاریگەرەکان.
سوودانی دەشڵێت:
سەرژمێریی پایەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و پێشکەوتنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە و پەیوەندی
بە بابەتەکانی پەیوەست بە باج یان بیمەی کۆمەڵایەتی نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە
بڕیارە سبەی و دوو سبەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی
کوردستان دەست پێ دەکات و قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ لەو دوو ڕۆژەدا ڕاگەیەندراوە.