سودانی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
01:29 - 20/11/2024
زەمەن - عێراق
محەمەد شیاع
سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له هاووڵاتیان دەکات هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری
بکەن.
ئەمڕۆ ٢٠ی
تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سودانی به‌شداریی له سه‌رژمێریی گشتی كرد و زانیاریی خۆی
و خێزانه‌كه‌ی به بژمێره‌كان دا.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، سه‌رله‌به‌یانیی
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی زانیاریی پێویستی سه‌باره‌ت به خۆی و خێزانه‌كه‌ی
دایه تیمێكی سه‌رژمێری كه له سێ بژمێر پێكهاتبوون.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له هاووڵاتیان كردووه
هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری بن و زانیاریی دروست و وردیان پێ بده‌ن ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر گرنگیی كۆكردنه‌وه‌ی داتای دروست و ڕۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی له پلانی گه‌شه‌پێدان
و به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
ناوبراو داواش
لە هاووڵاتیان دەکات گرنگی به‌و ده‌نگۆیانه نه‌ده‌ن كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی
به‌لاڕێدا ده‌بات و تێكی ده‌دات و ده‌یانه‌وێ ئه‌م هه‌نگاوه كردارییه بونیادنه‌ره
شكست پێ بهێنن. ڕاشیگه‌یاند: سه‌رژمێری هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی
داهاتوو.